به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای ھه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، ھه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچی كاره‌با له ھه‌ولێر به‌رده‌وامه و تا ئێسته 33 ھه‌زار و 600 سه‌رپێچی بڕاون.
تا ئێستە 33 ھه‌زار و 600 سه‌رپێچی بڕاوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب، حوسێن حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای ھه‌لێر به "وشه"ی راگه‌یاند، ھه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچی كاره‌بای نیشتمانی له ھه‌ولێر به‌رده‌وامه و ئێسته سێ جۆر سه‌رپێچی كاره‌با ده‌بڕین، ئه‌وانیش بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و دواتریش ھه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له ماڵان ھه‌بێت ده‌یانبڕین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه تا ئێسته تیمه‌كانی ئێمه توانیویانه 33 ھه‌زار و 600 سه‌رپێچی ببڕن و ھه‌زار و 400 كه‌سیش خۆیان ھاتوون داوای بڕینی سه‌رپێچی كاره‌بایان كردووه و لێیان بڕاوه و كراون به ھاوبه‌شی فه‌رمی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای ھه‌لێر دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌ستمان به بڕینی سه‌رپێچی كردووه، سه‌رپێچیكاران به بڕی ملیارێك و100 ملیۆن دینار سزا دراون .
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم