هیچ كات ئه‌زموونی ئه‌وه‌ت كردووه له‌كاتی قسه‌كردنتدا ده‌رباره‌ی شتێك یان بابه‌تێكی دیاریكراو، به‌ڵام له‌ناكاو له‌تواناتدا نه‌بووبێت ناوێك یان وشه‌یه‌كت به‌بیردا بێته‌وه؟.
بێگومان هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئه‌وه‌مان به‌سه‌ر هاتووه كه وشه‌یه‌كمان بیرچووبێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌و جۆره‌یه كاتێك وشه‌یه‌ك یان گوزارشتێكی دیاری كراوت هه‌یه له هه‌وڵدایت ده‌ری بڕیت، له‌پڕ شتێك بیرت راده‌گرێت و بیرت ده‌چێته‌وه ده‌تویست چی بڵێیت.
حاڵەتی بیرچوونەوە لەناو گەنجاندا زیاتر بۆ سترێسی و سەرقاڵی و شێواوی دەگەڕێتەوە
له‌مباره‌یه‌وه د. عبدولره‌حمان عه‌زیز پزیشكی ڕاوێژكاری مێشك و ده‌مار بۆ ''وشه'' گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشییه‌ك نییه كه ببێته هۆكار بۆ ئه‌م بیرچوونه‌وه‌یه كه زۆرجار قسه‌كردنت لێ تێك ده‌دات و شێواوی قسه‌كردن دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هۆكاری سه‌ره‌كیی، ''سترێسبوونی رۆژانه، سه‌رقاڵبوونی به‌رده‌وام و شێواوی كه‌سه‌كه'' به‌گشتی ئه‌م سێ هۆكارانه وات لێ ده‌كه‌ن شتت بیرچێته‌وه و له‌كاتی قسه‌كردندا بتوه‌ستێنێت، ئه‌گینا هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌ك نییه له گه‌نجاندا كه وات لێ بكات وشه‌یه‌ك یان زاراوه‌یه‌كت بیرچێته‌وه.
ئه‌و حاڵه‌ته زیاتر له‌ناو گه‌نجانى كورددا ئێسته باوه و به پێى ڕێنوێنى پزیشكى هه‌ركاتێك زۆرتر هه‌ست به بیرچوونه‌وه كرا پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێ.