له پشووی هه‌فته دۆناڵد تره‌مپ پێوه‌ندییه‌كی تری له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌نجام دا و گفتوگۆكه خۆی له دوو خاڵ ده‌بینیه‌وه، یه‌كه‌میان هێزه‌كانی توركیا له باكوری سووریا به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش و كێشه بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست ناكه‌ن، دووه‌میش دڵنیایی بداته ئه‌مه‌ریكا كه به‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش نه‌ك كورده‌كان، ئه‌ردۆغان به سه‌رزاره‌كی دووپاتی له‌و دوو خاڵه ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا جۆرێكی تربوو.
تره‌مپ دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌ردۆغان كۆتایی به پاشماوه‌كانی داعش بهێنێ و پێویسته ئه‌مه‌ریكایش پشتیوانی ته‌واوه‌تی توركیا بكات له‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان، ئه‌و زۆر به ته‌واوی باوه‌ڕی به ئه‌ردۆغان كردبوو، به‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش ناكاته سه‌ر كورده‌كان و به ئه‌ردۆغانی گوتبوو ئه‌وان چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته توركیا ته‌نیا هێرش بكاته سه‌ر پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئه‌ردۆغان له‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و كورده‌كانی خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی زیاد كرد، كه جیا له یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و په‌كه‌كه، كه سێ گرووپی كوردن له توركیا و سووریا، تره‌مپیش خۆشباوه‌ڕانه به قسه‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌ڵخه‌ڵه‌تابوو و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر فره‌وان و به‌هێز ده‌كاته‌وه. به‌هۆی ئه‌و ستراتیجه‌ی كه توركه‌كان له شوێنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕاوه‌دووی تیرۆریستانی داعش ده‌نێن.
بۆ ڕازیكردنی تره‌مپ زۆر لێزانانه و متمانه و دڵنیایی به تره‌مپ ده‌دا و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه له حكوومه‌تی توركیا وه‌زیری كورد و ده‌یان په‌رله‌مانتاری كوردیش له په‌رله‌مانی توركیا هه‌ن و باسی له‌وه‌یش ده‌كرد، كه خۆشه‌ویستی زۆری بۆ كورده‌كان هه‌یه و هاوسۆز و هاوكاریانه، بۆیه ئه‌نكه‌ره هیچ نیازێكی تری نییه، جیا له كوشتنی تیرۆریستان له باكوری سووریا.
ئه‌ردۆغان ده‌یگوت كورده‌كانی خۆش ده‌وێ و تره‌مپی له خشته‌برد
دوای گفتوگۆكان تره‌مپ داوای بۆچوونی منی له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌ردۆغان كرد و منیش دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه جارێ زووه‌وه بڕیار له‌سه‌ر نیازه‌كانی ئه‌ردۆغان بده‌ین و پێویسته گفتوگۆی شاندی سه‌ربازی هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین توركیا مه‌به‌ستی چییه و كێیه له‌وه‌ی ته‌نیا له سووریا هێرش ده‌كاته سه‌ر تیرۆریستان، دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و بابه‌ته نهێنییه‌كه‌ی له پشته‌وه‌یه، بۆیه داوام له تره‌مپ كرد، پێویسته كشانه‌وه‌مان له سووریا كه‌مێك دوا بخه‌ین.
كات نزیك ده‌بووه‌وه له سه‌ری ساڵ و تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌م به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌و عێراق به‌ڕێ كه‌وتن، من كه‌مێك خه‌وتم و دواتر له كاتی خۆی هه‌ستام بۆ ئه‌وه‌ی گوێم له قسه‌كانی تره‌مپ بێ كه له سه‌ربازگه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، دوای دابه‌زینمان له بنكه‌ی سه‌ربای عه‌ین ئه‌سه‌دی ئاسمانی، له‌و بڕوایه‌دابووین كه عادل عه‌بدولمه‌هدی و ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسه باڵاكانی عێراق دێن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا و ته‌نیا به ته‌له‌فۆن تره‌مپ و عه‌بدولمه‌هدی گفتوگۆیان كرد.
سه‌ربازان و هێزه‌كانی ده‌ریاوانی زۆر وره‌یان به سه‌ردانی تره‌مپ و گوتاره‌كه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به‌رز ببووه‌وه، بۆیه داوایان ده‌كرد، كه نۆبلی ئاشتی ساڵ به تره‌مپ بدرێت، مایك پێنس لێی پرسم له‌باره‌ی چی بیر ده‌كه‌یته‌وه، منیش باسم له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی كۆشنه‌ر و ئیڤانكا له كۆشكی سپی كرد و دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه شێوازێكی سیاسیانه و مۆدێرنانه نییه.
تره‌مپ خۆشباوه‌ڕ بوو و قسه‌كانی ئه‌ردۆغانی به ڕژدی وه‌رگرتبوو
له دیسێمبه‌ری 2018 نیكی هایلی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پۆسته‌كه‌ی جێهێشت، هایلی هۆكاری ده‌ست كێشانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه كه ده‌یه‌وێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 2020 بكات، هه‌رچۆنێك بێ له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پۆل لاكامێرا و جه‌نه‌رال داین كاین كۆبوونه‌وه كه یه‌كه‌میان فه‌رمانده و دووه‌میان جێگری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق و سووریا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورت دا لاكامێرا و جێگره‌كه‌ی به وردی ئه‌وه‌یان بۆ تره‌مپ ڕوون كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری ئێراندان، به پێویستی زانی كه ستراتیجی كشانه‌وه‌ی سووریا دوابخرێت، تره‌مپ قسه‌كانی به لاكامێرا بڕی و گوتی، من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه، كه به كشانهوهیشمان له سووریا ده‌توانین به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان بپارێزین و ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی زیاتری كرد و گوتی ئه‌ردۆغان كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ته‌واو ده‌كات و قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ئێوه هه‌ردووكتان ته‌نیا ئه‌وه‌م پێ بڵێن، كه ئایا ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌رجه‌م خێزهكانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێننه‌وه. هه‌ردوو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه به به‌ڵێ وه‌ڵامیان دایه‌وه و تره‌مپیش داوای لێ‌كردن كه خۆیان بۆ كشانه‌وه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك ئاماده بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان خۆی له‌و پرسیارانه ده‌دزییه‌وه كه له‌باره‌ی تیرۆریستانه‌وه ده‌مانكرد، چونكه گومانمان هه‌بوو ئه‌و مه‌به‌ستی كورد بێت
لاكامێرا كه‌سێكی بوێر بوو و جارێكی تر ڕه‌خنه‌ی له تره‌مپ گرته‌وه و گوتی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان ساه له ناوچه‌كه‌یه تا هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه دروست بكه‌ین و بهرژهوهندیییهكانمان به‌هێزتر بكه‌ین، دواتر به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و گوتی، ئه‌ی چی ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی كورده‌كان، تكای له سه‌رۆك كرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به كورده‌كان نه‌گه‌یه‌نرێت، چونكه ئه‌وان زۆر هاوكاری ئێمه‌یان كردووه، ئێسته‌یش له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ئه‌وان شه‌ڕی توندی پاشماوه‌كانی تیرۆر ده‌كه‌ن و پلانه‌كانمان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌خایه‌نێت و له دوای ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه ئیتر تیرۆریستان به ته‌واوی له سووریا له‌ناو ده‌برێن.
تره‌مپ له وه‌ڵامدا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوت، كارێكی زۆرباشه و به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بدا، دواتر پرسی بۆچی ماتیس و به‌رپرسانی تری وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشتر زانیاریی له‌و جۆره‌یان به ئێمه نه‌داوه و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له ناوچه‌كه دواخستووه و دووپاتیشی كرده‌وه كه یه‌كه‌مجاره گوێی له‌و زانیارییه ده‌بێ، كه ده‌توانن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی گه‌وره‌ی ناوچه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام بده‌ن.
دواتر جه‌نه‌ڕاڵ لاكامێرا دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه، چونكه ناوچه‌یه‌كی ستراتیجییه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، تره‌مپیش دووپاتی له هاوڕایی خۆی كرده‌وه و دۆگلاس سیلیمانیش پشتڕاستی قسه‌كانی كره‌وه، دواتر تره‌مپ جارێكی تر ده‌ستی به قسه كرده‌وه و گوتی كه ده‌یه‌وێ زۆر به‌خێرایی و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك له سووریا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكشێنرێته‌وه و سووربوونی خۆیشی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕاگه‌یاند.
تره‌مپ له عێراق داوای كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی له سووریا كرد
ناوچه‌ی ته‌نه‌ف دواتر خرایه به‌رباس و هه‌مووان به گرنگیان زانی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای لێ نه‌كشێته‌وه، بۆیه تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌مه‌یش ڕازی بوو و گوتی به‌شێك له سه‌ربازه‌كان بۆ ته‌نه‌ف بكشێننه‌وه و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه دواتر خشته‌یه‌كی ماوه بۆ دیارییكراو داده‌نێن و ئاراسته‌ی لاكامێرا و فه‌رمانده‌كانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كان بكه‌ن.
من و ستیڤن میله‌ر و ساره سانده‌رز خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ترهمپبووین بۆ بنكه سهربازیییهكه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامدانی جه‌ژنی سوپاسگوزاری سه‌رۆك له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مره‌یكا له عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه دووپات‌مان له‌وه كردبووه‌وه، كه سه‌رۆك به گرنگییه‌وه باسی له هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووه و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له عێراق بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش به بایه‌خه‌وه هه‌ژمار كردووه، هاوكات سووربوونی ئه‌مه‌ریكایشی ڕاگه‌یاندووه له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه.