دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و زیانه گه‌وره‌كانی، خه‌ڵكی عێراقی هۆشیار كردووه‌ته‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كۆگه‌كانی چه‌كی میلیشیاكانی ئێران له عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك، هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن، كه مه‌ترسی هه‌یه هه‌مان كاره‌سات له عێراقیش دووباره ببێته‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
تویته‌ر عێراقییه‌كان دوو هاشتاگیان به ناوه‌كانی "ابعاد_العتاد_عن_المدن، اخلاء_المدن_من_مخازن_السلاح دروستكردووه و به به‌رده‌وامی كۆمێنت و سه‌رنجی توند له‌وباره‌وه ده‌نووسن و پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كاره‌ساته‌ی له به‌یرووت ڕوویدا، هیچ دوور نییه له عێراقیش دووباره ببێته‌وه، به‌هۆی كۆگه نه‌كردنی چه‌ك و ماده زیانبه‌خشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و دروست.
پێشتر له 2018 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگه‌ی چه‌كی میلیشیاكان ده‌یان ماڵی هاووڵاتییان له ناوچه‌ی سه‌در سووتان
چالاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كاتیۆشا و بالیستی كۆگه‌كراوی ئێرانمان هه‌یه، كه له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غداوه بۆ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین له شاری سه‌دره‌وه بۆ ناوچه‌ی نههراون كۆگهكراون و حه‌شاردراون.
جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی لبنان، عێراقییه‌كان ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگه‌كانی چه‌كیان له ناوچه‌ی سه‌در له 2018 بیر خه‌ڵك هێناوه‌ته‌وه، كه بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له چه‌ندان خانووی هاووڵاتییان و كوشتنی نزیكه‌ی 20 كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی تر، داوا ده‌كه‌ن هه‌مووان ده‌ست له ناو ده‌ست فشاره‌كانیان زۆرتر بكه‌ن، تا چه‌ك له ناو شاره‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه.