نووسینگه‌ی
عه‌لی سیستانى مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووتی لبنان بڵاو كرده‌وه.
داواكاره خودا خۆڕاگری بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه به هاووڵاتییانی لبنان ببه‌خشێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ڕای گه‌یه‌ندووه، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داخدارە بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان كه ژماره‌یه‌كی زۆر گیان له‌ده‌ستدانی لێ كه‌وته‌وه، دیارنه‌مان و برینداربوونی هاووڵاتییان هه‌یه و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش له ماڵه‌كانیان ئاواره بوونه، بۆیه داوای له باوه‌ڕداران و به‌خشه‌رانی دنیا كردووه به‌هه‌ر ڕێیه‌ك كه به‌باشی ده‌زانن، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی لبنان بكه‌ن.
زیاتر هاتووه، "مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له نه‌جه‌ف داخدارە كه جگه له كاره‌ساتی مرۆیی، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆر به‌ر شاره‌كه گه‌یشتووه و دیمه‌نێكی كاره‌ساتباری به‌و شاره به‌خشیوه كه له ده‌یه‌ی ڕابردوودا كه‌موێنه بووه."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی لبنان كردووه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، داواكاره له خوای گه‌وره هێز و خۆڕاگری بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه به هاووڵاتییانی لبنان ببه‌خشێت".
پێشتر حكوومه‌تی لبنان داوای هاوكاری له وڵاتانی دۆست و هاوڕێ و ناوچه‌كه كرد، تا یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بده‌ن له‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌دا كه زیانی به 300 هه‌زار ماڵ گه‌یاندووه و ته‌واوی سایلۆ و باڵه‌خانه‌كانی به‌نده‌ری به‌یرووتی وێران كردووه، تا ئێسته زیانه‌كان به پێنج ملیار دۆلار خه‌مڵێنراون، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و توركیا و ئوردن و ئیمارات و فڕه‌نسا هاوكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌نده‌ری به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، وه‌زیری ته‌ندروستی لبنان ڕای گه‌یاند كه ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 135 كوژراو و پێنج هه‌زار بریندار.