دوێنێ شه‌و له ئیڤێنتێكی تایبه‌تدا سامسۆنگ پێنج به‌رهه‌می نوێی ئاشكرا كرد، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه مۆبایلێكی تازه بوو كه ئه‌مڕۆ خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌ویش گالاكسی نۆت 20 و گالاكسی نۆت 20 ئۆڵتڕایه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرایان كردووه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته و به به‌هێزترین مۆبایل هه‌ژمار ده‌كرێت كه تا ئێسته سامسۆنگ دروستی كردبێت. بۆیه سامسۆنگ له باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه گوتی، ئێمه به‌هێزترین دروست ده‌كه‌ین و مۆبایلی بێ ڕكابه‌ر ده‌ناسێنین. ئه‌مه‌یش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گالاكسییه نوێیه‌كه به‌هێزترینه.
سامسۆنگ له باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌وه گوتی، ئێمه به‌هێزترین دروست ده‌كه‌ین و مۆبایلی بێ ڕكابه‌ر ده‌ناسێنین
له‌باره‌ی نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیش سامسۆنگ گوتی، گالاكسی نۆت 20 ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته، پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی به سیستمی سناپ دراگۆنی 865 پڵه‌س كار ده‌كات، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی 6.70 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2400 پیكسڵه، پاترییه‌كه‌یشی 4300 میلی ئه‌مپێره، له‌ڕووی كامێراشه‌وه گرنگی پێ دراوه كه خاوه‌ن سێ كامێرایه و كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 64 مێگاپێكسڵه و كامێرای سێڵفیشی 10 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
گالاكسی نۆت 20 ئۆڵتڕایش ڕامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی 512 گێگابایته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گالاكسی نۆت 20 خاوه‌نی هه‌مان پرۆسێسه‌رن كه سناپ دراگۆنی 865 پڵه‌سه، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی 6.90 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3200 پێكسڵه، پاترییه‌كه‌یشی 4500 میلی ئه‌مپێره، جگه له‌وه‌یش كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی 108 مێگاپێكسڵه و كامێرای سێڵفیشی 10 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 449 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی، خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.