ئه‌گه‌ر چی كۆرۆنا هه‌ر زیانی ئابووری و داخستنی شوێنه‌كانی نه‌بووه، زیانی بۆ پاڵه‌وان و وه‌رزشوانانیش هه‌بووه، به‌ڵام پاڵه‌وانێكی كورد ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پاڵه‌وانیه‌تی كیك بۆكسینگ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، به‌هێز خۆشناو پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی كیك بۆكسینگ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كی زۆرم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له سێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتانی فڕه‌نسا و ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا بكه‌م.
زیاتر گوتی، "پاڵهوانیهتییهكم هه‌یه له مێژووی 17ی ئۆكتۆبه‌ری ئاینده، ده‌مه‌وێ ناسناوی جیهانی به ده‌ست بێنم و پله‌ی یه‌كه‌م له یارییه‌كان ببه‌مه‌وه و ناو و ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌مه‌وه".
به‌هێز نه‌وزاد خۆشناو له ساڵی 1994 له گوندی سه‌روچاوه له‌سه‌ر گردی قه‌سر له دایك بووه. ناسراوه به به‌هێز پێشمه‌رگه خۆشناو، پاڵه‌وانێكی نێوده‌وڵه‌تی كیك بۆكسینگی كوردستانه، له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه و هه‌شت ساڵه یاریی كیك بۆكسینگ ده‌كات، 33 یاریی ئه‌نجام داوه، خاوه‌ن 30 بردنه‌وه‌یه له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام له‌كاتی یاریكردن و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شانیه‌تی، قوتابیی زانكۆیه له به‌شی پزیشكی ددان.
كیك بۆكسینگ وهرزشێكه كه مێژووی دروستبوونی و دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه، تا ئێسته نه‌زانراوه كێ به داهێنه‌ری ئه‌م جۆره هونه‌ره له شه‌ڕ داده‌نرێت، به‌ڵام وه‌ك له زانستی وه‌رزشی پێناسه‌ی كراوه، بریتییه له دابه‌زین و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان دوو یاریزان، دوو جۆر پاڵه‌وانیه‌تی بۆ یارییه‌كانی هه‌یه، ئه‌وانیش پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و كیشوه‌ری، یه‌كه‌م وه‌رزشوانی ئه‌م جۆره ورزشه له ساڵی 1974 له ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوو، سه‌ره‌تا زیاتر یاساكانی كاراتێی تێدا به‌كار ده‌هات، ئێسته له ئه‌وروپا یه‌كێكه له وه‌رزشه زۆر باوه‌كان، له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندان گه‌نج خۆیان به‌و وه‌رزشه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و ته‌نانه‌ت كچانیش به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.