سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 53یه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ناهی له ئه‌ڵمانیا، بڕیاره مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات كه كاره‌كانی له 17ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و كۆنگره تایبه‌ت به ته‌ناهییه و له شاری میونیخی ئه‌ڵمانیا له 17ی ئه‌م مانگه دێته سازكردن و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاریشه زیاتر له 500 كه‌سایه‌تی سیاسی له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌شداری تیادا بكه‌ن له‌وانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
شایه‌نی باسه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 17ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو به‌شداری له كۆنگره‌ی داڤۆس له سویسرا كرد و له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و ئاواره‌كان باسێكی پێشكه‌ش كرد و له سه‌روبه‌ندی كۆڕبه‌نده‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی دنیا كۆ بووه‌وه.