نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە و بەرزترین نرخی لەوەتەی پێنج مانگی ڕابردوو تۆمار كردووه، ڕاگەیاندنی ئاماری كۆگای نەوت لە ئەمەریكایش بە گرنگترین هۆكار هەژمار دەكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وتی ئاب، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
ئاماری كۆگای نەوت لە ئەمەریكا بە گرنگترین هۆكار هەژمار دەكرێت
به‌پێى پێگه‌ى "
investing" ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینێت به 44 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكایش به 41 دۆلار و 30 سه‌نت فڕۆشراوه.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بریتییە لە دواین ئاماری نەوتی كۆگاكراوی ئەمەریكا كە بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان سەرووی هەشت ملیۆن بەرمیل دابەزی لە كاتێكدا پێشبینی دابەزینی سێ ملیۆن بەرمیل كرابوو.
بە بەگەڕخرانی زیاتری چەرخی پیشەسازی و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازی دەكرێ چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت و هەڵكشانی داهاتەكانی نەوت لە هەموو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بكرێ.