له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا تۆماركران، ئه‌مه‌یش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه له دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی تووشبووان ڕووی له كه‌مبوونه‌وه ده‌كرد و كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا ڕۆژانه كه‌متر له 100 حاڵه‌ت تۆمار بكرێن.
به گوێره‌ی داتا و ئاماره‌كانی په‌یمانگه‌ی ڕۆبێرت كۆخ تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هه‌زار و 147 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا تۆماركراوه، ئه‌مه‌یش به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌نرێ، به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی هۆشداری له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كاتێكدایه كه پشووی هاوین له ئه‌ڵمانیا كۆتایی هاتووه و له‌م مانگه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له هه‌ر 16 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌مه‌یش ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر زیاتری په‌تاكه له ئه‌ڵمانیا.
له 24 سه‌عاتی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ڕێژه‌كه ڕووی له هه‌ڵكشانه
سوزانا یونا سه‌رۆكی ژووری پزیشكانی
ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌وه هۆشداری توندی دا، به‌وه‌ی كه شه‌پۆلی دووه‌می په‌تاكه له ئه‌ڵمانیا بڵاو بووه‌ته‌وه و پێویسته به ته‌واوی وریا بین و خۆمان له‌و په‌تا ترسناكه بپارێزین.
هاوكات دوێنێ هه‌شت هاووڵاتی به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه كۆی گشتی تووشبووان له ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 214 هه‌زار و 214 حاڵه‌ت، له‌و ڕێژه‌یه زیاتر له 195 هه‌زار كه‌س به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.