دواى ئه‌وه‌ى سەعات شه‌شی ئێوارەی ڕۆژى سێشەم چوارى ئاب، بەیرووتی پایەتەختى لبنان، بەهۆی تەقینەوەیەكی كتوپڕ و نادیاری گەورە هاتە هەژان، بە شێوەیەك ئێستەیش نەتوانراوە زیانی گیانی و ماددى تەقینەوەكە و هۆكار و بەرپرسان لێی ئاشكرا بكرێت، به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ستى پێ كرد.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌ستى پێ كرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، ده‌یان هاووڵاتیی لبنانى ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تى كرد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له به‌یرووتی پایته‌خت، خۆپێشانده‌ران داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، خۆپێشاندانه‌كان گرژی و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان لێ كه‌تووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیان كردووه.
شایه‌نى باسه ئێسته له
لبنان هێزێكى زۆرى ته‌ناهى بڵاوه‌ى پێكراوه و له ڕێی بۆمبی فرمێسك ڕێژه‌وه له هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشاندهراندان و هێزه سه‌ربازییه‌كان گه‌مارۆی شوێنی خۆپێشاندانه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام هاووڵاتییان سوورن له‌سه‌ر گوتنه‌وه‌ی دروشم و داواكاریه‌كانیان.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م چواری ئاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌نده‌ری به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، وه‌زیری ته‌ندروستی لبنان ڕای گه‌یاند، كه ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته 135 كوژراو و پێنج هه‌زار بریندار.