دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری پێكهێنرا، دوای یه‌ك هه‌فته له ڕووداوه‌كه، لیژنه‌كه ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد.
هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، له ڕاگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه تێیدا هاتووه: "هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه".
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، لیژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه".
یه‌كه‌م: له ڕۆژی 30ى حوزه‌یران، به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه و ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان دروست بووه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌م چه‌ند سه‌عاته‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردووه و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه.
دووه‌م: به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م ڕۆژه‌دا 18 كه‌س له‌به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی 30ى حوزه‌یران، ته‌نیا چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته‌ندروستییان به ھۆی توندى نه‌خۆشیه‌كه‌یان ناجێگیربووه.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانی ڤایرۆسى كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادیكردووه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له چوارى حوزه‌یران، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له 10ى ئاب، ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه.
چواره‌م: لیژنه‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌م و كوڕییه‌كی كارگێڕی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه و كه‌موكوڕی له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ڕووداوانه و رێكاری به‌په‌له‌یش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: له كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بووه، ئه‌مهی‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروستبوونى ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دروست بووه.