وه‌زیری نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو و عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆبوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی ئابووری و وزه‌یان له ناوچه‌كه و پرسی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س كرد و پێشبینی خۆیشیان خسته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوانی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئابووری جیهان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی كه ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سعوودیه و ئیماڕات و كوێت و به‌حرێن و سوڵتاننشینی عومان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا، بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشڤه‌چوونه‌كانی بازاڕی نه‌وت و به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووری جیهان.
پابه‌ندبوونیان به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س دووپات كردووه‌ته‌وه
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌موو وڵاتانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووری جیهان، ئه‌مه‌یشیان به هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر ناوبردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دووبار گه‌شه‌ی ئابووری ده‌ست پێ بكاته‌وه، دووپاتیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری جیهان پێشڤه‌چوونی زێتر و ئارامی و جێگیری زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له ڕێی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هاوبه‌شی هه‌مووان بووه به یه‌كه‌وه، دوا پێشهاته‌كانی بازاڕی نه‌وتی جیهان و ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و پابه‌ندبوون و گرنگی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه دووپاتی لێ كراوه‌ته‌وه، تا بتوانرێ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له مه‌ترسییه گه‌وره‌كانی داته‌پینی نرخی نه‌وت ڕزگار بكات.