بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاندووه، لە شارهدێى حاجیاوا، کەسێک بە تۆمەتی دزینی 17 ملیۆن دینار گیرا.
تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە
ئهمڕۆ شهموو ههشتى ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه ڕای گەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارهدێی حاجیاوای سەر بە شارۆكهى ڕانیە لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا سكاڵای لەسەر كەسێك تۆماركرد كە گوایە بڕی 17 ملیۆن دیناری لێ دزیبوو، بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد.
ڕوونكراوهتهوه، پاش بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا کەسێک گیرا کە تەمەنی لە 18 ساڵ زیاترە و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێڵەکەی. دوای کەمتر لە سێ سهعات بڕی 17 ملیۆن دینارەکەیش لەناو دووکانی تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.
ئاماژە دراوه، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، ئێسته تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەیش بەردەوامە.