ڕیزبەندی وەزارەتەكان بۆ دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

:: PM:01:12:08/08/2020 ‌
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، خشتەی ڕیزبەندی پێدانی مووچە دیاری كراوە، بۆ پێدانی 100 هەزار دینارەكەش چاوەڕوانی تەوابوونی لیستین.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئاب، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بۆ دابەشكردنی 100 هەزار خێزانە هەژارەكان، ئێستە چاوەڕوانی تەوابوونی لیستی كۆتایین و لەگەڵ تەواوبوونی دەست دەكرێ بە  خەرجكردنی.

بۆ دابەشكردنی 100 هەزار خێزانە هەژارەكان، ئێستە چاوەڕوانی تەوابوونی لیستی كۆتایین
 وەزیری كار گوتی، بۆ دابەشكردنی مووچە ئێستە لیستەكە بەو شێوەیەیە سەرەتا وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی و شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت، دواتر مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خانەی بەساڵاچووان گوتی، تەنیا لە هەولێر یەك بەساڵاچووی خانەكە لەگەڵ بەرپرسی خانەكە تووشی كۆرۆنا بوونە، ئەو بەساڵاچووە تەندروستی باشە و ئێستە لەژێر چاودێری پزیشكدایە.




وشە - رامیار جەواد