سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی ناوێكه بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان ئاشنایه، دوای 25 ساڵ له مردنی ئێسته‌یش كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بینهرترینن، به جووڵه‌كانی توانی له تاریكترین رۆژگاره‌كانی كورد بزه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر لێوی خه‌ڵك و بۆ ساتێكیش بێت له مه‌ینه‌تییه‌كانیان دایانبڕێنێت.
ده‌فی له خانه‌قاكانی كوردستانەوە برده ناو هونه‌ری كوردییه‌وه
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی ناسراو به "سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی" ساڵی 1922 له گوندی بلووزی سه‌فاخانه له ناوچه‌ی هه‌وشار له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، سه‌فایی سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و به‌هۆی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی ژیانی وه‌ك گه‌ڕیده له چه‌ندان شار و شارۆكه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ژیاوه، له باشووری كوردستان ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ك ماڵێك به‌كرێ ده‌گرن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
سه‌فایی له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا له خانه‌قا ده‌روێش بووه و دواتر به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی شێخ له موریدهكهی ده‌ستبه‌رداری خانه‌قا ده‌بێت و روو له هونه‌ری گۆرانیبێژی ده‌كات.
ده‌بێ ئه‌و چیرۆكه‌تان بیستبێت: كاتێك سه‌ید محه‌مه‌د ده‌روێشه، حه‌ز له كچێك ده‌كات و داوا ده‌كات شێخ له‌جێی باوكی بۆی بچێته داخوازی، به‌ڵام شێخ كه ده‌بینێت كچه‌كه هێنده شۆخ و شه‌نگه، بۆ خۆی داوا ده‌كات و له‌به‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست نانێن به‌ڕوویه‌وه و هه‌ر له‌وێ له خۆی ماره ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی شێخ له موریدهكهی سه‌فایی تووڕه ده‌كات و واز له تۆبه‌كاری ده‌هێنێت و به‌دوای ئه‌و به‌هره‌یه‌دا ده‌ڕوات كه له منداڵییه‌وه له ناخیدا هه‌بووه، سه‌ره‌تا له دانیشتن و دیوه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ست به گۆرانیگوتن ده‌كات و دواتر به‌هۆی ئه‌و توانا له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی هه‌یه‌تی، زۆر به خێرایی ناوبانگی بڵاو ده‌بێته‌وه.
یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی ئه‌وه‌یه، ده‌فی له خانه‌قاكانی كوردستان هێنا ده‌ره‌وه و بردییه ناو هونه‌ری كوردییه‌وه، پێش سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی هیچ هونه‌رمه‌ندێكی كورد به ئامێری ده‌ف گۆرانی نه‌گوتووه و زیادبوونی ئامێری ده‌ف له‌ناو موزیكی كوردیدا به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده‌وه تۆمار كراوه.
ئه‌گه‌رچی سه‌فایی خوێنده‌واری نه‌بووه، به‌ڵام ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له بووژاندنه‌وه و بره‌ودانی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی و ئه‌وه‌ش له سه‌رجه‌م گۆرانی و گهڕهلاوژهكانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
یه‌ك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی له هونه‌رمه‌ندانی تری سه‌رده‌می خۆی جیا ده‌كرده‌وه، ئه‌و جووڵه و شێوازه دهفلێدانهی بووه كه له‌كاتی گۆرانیگوتندا وه‌ك شانۆكارێكی لێهاتوو نواندنی بۆ كردووه.
ئه‌و رۆژگاره‌ی سه‌فایی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له كوردستان ده‌دره‌وشایه‌وه، سه‌رده‌مێكی تاریك بوو له مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له باشوور پرۆسه‌ی ئه‌نفال ده‌ستی پێ كردبوو و له رۆژهه‌ڵاتیش كۆماری ئیسلامیی ئێران پێگه‌ی سه‌ربازی له كوردستان تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌كرد، رۆژانه به ده‌یان گه‌نج ده‌كوژران و به سه‌تانیش ده‌خرانه گرتووخانه‌كانه‌وه و بێ هیوایی باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشابوو.
له‌و رۆژگاره تاریكه‌دا سه‌فایی هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌بوو شادی بگه‌ڕێنێته‌وه ناو دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت له مه‌ینه‌تییه‌كانیان دووریان بخاته‌وه، بیریان بهێنێته‌وه هێشتا ژیان ئاسۆیه‌كی تێدا به‌دی ده‌كرێت بۆ پێكه‌نین و به هه‌موو توانایه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو له‌و رێیه به‌رده‌وام بوو.
سه‌ید محه‌مه‌د سه‌فایی ساڵی 1994 تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام له گه‌ڵاڕێزانی ساڵی 1995 دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێت و له گۆڕستانی شانازی سه‌قز، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌خاكی ده‌سپێرن.