له چه‌ند شوێنێك وا بڵاو كرایه‌وه كه یه‌كی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ده‌ست به خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نن، هیچی فه‌رمی نییه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، لیژنه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوونه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك پێشنیازیان بۆ ده‌ستپێكرنه‌وه‌ی خوێندنی 2020-2021یان داناوه، یه‌كێك له پێشنیاره‌كان یه‌كی ئهیلوول ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌دات
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، حه‌سیبه گه‌ردی ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ مێژوویه‌كی فه‌رمی نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
روونی كردووه، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌دات، چونكه ده‌بێت ژیانی قوتابیان له مه‌ترسیدا نه‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌باس دزه‌یی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه بۆ "وشه" گوتی، هیچ شتێكی فه‌رمی نییه، چونكه ئه‌مڕۆ ده‌وام نه‌بووه".
ساڵانه ده‌رگاى زانكۆ و په‌یمانگاكان له یه‌كى ئهیلوول ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلى كۆرۆنا گومان ده‌كرێ له‌و واده‌یه دهرگاكهكان بكرێنه‌وه هه‌روه‌ك ساڵى ڕابردوو زووتر ده‌رگاى زانكۆ و په‌یمانگاكان داخران.