ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر به‌شدارنه‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌مووی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه هاته ده‌نگ، هاوكات كادران و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش پرسیاریان لا دروست بووه و نیگه‌رانن.
دوێنێ شه‌موو هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتیی له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان دوای بینینی تاڵه‌بانی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كرد. دواتریش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به هه‌نگاوێكی باش ناو برد و دووپاتیان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیش كرده‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌و حزبه و كوردستان.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌نه‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌مووی مه‌كته‌بی سیاسی، پێوه‌ندی به خودی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كه‌س ڕێگری لێ نه‌كردووه و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش نازانم به‌شدار ده‌بێ یان نا.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه، شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی دا، من بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر پرسی پێشمه‌رگه ئاماده‌م وه‌ڵام بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و ئاماده‌بوون و نه‌بوونی ده‌توانن له به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بپرسن.
هه‌رچه‌ند دوای كۆبوونه‌وه‌كه مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی ناو یه‌كێتی ناو برد، به‌ڵام كادرانی نێو یه‌كێتی ده‌ڵێن، به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌ی نێو یه‌كێتی له دوێنێوه ده‌ستی پێ كردووه و زیاتر به‌ستوویه‌تی.
جێی باسه به‌ر له ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای 40 ساڵ خه‌باتكردن له ڕیزی ئه‌و حزبه، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و وازی له یه‌كێتی هێنا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یه‌كی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1975 دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌شێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سووریا دامه‌زراوه و تا ئێسته چه‌ندان جیابوونه‌وه و له‌تبوون له نێو ئه‌و حزبه ڕووی داوه، دیارترینیان جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كان و دامه‌زراندنی ئاڵای شۆڕش و دواتریش جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند، له یه‌كی ئه‌یلوو/سێپتێمبه‌ریش هه‌ردوو جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ 18 سه‌ركرده‌ی تری ئه‌و حزبه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵی ناوه‌ندی بڕیاریان ڕاگه‌یاند و له به‌رامبه‌ریشدا باڵی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی وه‌ك باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی خۆیان ناساند.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی