وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی یاسایی وەرگرتنی باجی لەسەر كۆمپانیاكان درێژ كردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئاب، لە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەری میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی باجی یاسایی.
ڕوون كراوەتەوە، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی وەرزیی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت بۆ وەرزی یەكەم و دووەمی ساڵی 2020.
درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی ڕاپۆڕتی وەرزی یەكەم و دووەمی لێبڕینی ڕاستەوخۆ، بۆ 31ـی ئاب درێژ كرایەوە
باسی لەوەش كرد، درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی ڕاپۆڕتی وەرزی یەكەم و دووەمی لێبڕینی ڕاستەوخۆ، بۆ 31ـی ئاب درێژ كرایەوە.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە بەهۆی زۆریی پشوو و وەستانی دەوامی فەرمانگەكان، چەندان جار ماوەی وەرگرتنی باج درێژ كراوەتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستە ژمارەیەكی زۆر لە كاروباری هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان وەستاون، لە ڕابردووشدا چەندان بڕیار بۆ قەرەبووكردنەوە كاتی دواكەوتنی كاروبارەكان دەرچووە.