خێزانی سمپسن چەندان ساڵ پێش ئێستە پێشبینی بۆ تەقینەوەکەی لبنان کردبوو

:: PM:04:06:09/08/2020 ‌

یه‌كێك له‌ ئه‌نیمه‌شنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی "سمپسن" له‌ چه‌ند زنجیره‌یه‌كیدا چه‌ندان پێشبینی ده‌كات بۆ داهاتوو كه‌ ساڵانی دواتر رووی داون. یەکێکیش لەو پێشبینییانە تەقینەوەکەی لبنانە کە لە چواری ئەم مانگە ڕووی دا.

جارێکی تر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت، ئەنیمەیشنی ئەمەریکی خێزانی سمپسن، پێشبینی رووداوێکی گەورە دەکەن کە ئەویش تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لبنانە.

ئەم خێزانە چەندان جار بە پێشبینیکردنی بۆ داهاتوو دنیایان سەرسام کردووە، یەکێک لە گرینگترین و سەرسوڕهێنەرترین پێشبینییەکانیش بوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا و هاتنی ڤایرۆسی ئیبۆلا و هێرشی دوو پڵینگە سپییەکەیە بۆ خاوەنەکانیان و چەندان پێشبینیی تر.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر و یوتیوب چەندان دیمەن دانراون لەناو زنجیرە کارتۆنییەکە کە پێوەندی بە تەقینەوەکەی لبنانەوە هەیە و خەڵک دەڵێن زینجیرەکە پێشبینی ئەوەی کردووە، جگە لەوەیش لە دوای تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەمی رابردوو لە بەیرووت، جارێکی تر دیمەنێکی زنجیرە کارتۆنییەکە ئاماژەی پێ کرا و ئەوە بڵاو کرایەوە کە پێشبینی رووداوەکەی لبنانی کردووە.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، سمپسن یارییەکی ئاگرین دەتەقێنێت بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی هاوشێوەی تەقینەوەکەی لبنان دروست دەبێت.

.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان