له هه‌فته‌ی بیست و پێنجى دووگیانی ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، بڕبڕه‌ى پشت و جومگه‌كانى جه‌سته ده‌ست به دروستبوون ده‌كه‌ن و دایكیش هه‌ست به پشت ئێشه‌یه‌كى زۆر ده‌كات.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و پێنجه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌و هه‌فته‌یه بڕبڕه‌ى پشتى منداڵ 33 ئه‌ڵقه و 150 جومگه و هه‌زار به‌سته‌رى جه‌سته ده‌ست ده‌كات به دروست بوون و مولووله‌كانى جه‌سته‌ش گه‌شه ده‌كه‌ن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له ئێسته‌دا منداڵ له سكى دایكى به قه‌د تۆپێكى پێ ده‌بێت منداڵدانى دایك په‌ستان ده‌خاته سه‌ر پشتى دایك و هه‌ست به ئازارێكى زۆر ده‌كات.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، هه‌ر كاتێك دایك هه‌ستى به ئازارى پشت و قاچه‌كانى كرد، پێویسته پشوو بدات و كه‌مێك پاڵ بكه‌وێت، به‌ڵام خه‌وتن زۆر باش نییه له‌كاتى ئه‌و جۆره پشووه.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له جۆره ماده‌یه‌ك ده‌كات كه یارمه‌تى فراوانبوونى سییه‌كان ده‌دات له كاتى هه‌ناسه‌دانى دایك.