ڕۆژی نۆی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆبووینه‌وه تا به وردی ئه‌و ستراتیجه نوێیه‌ی بۆ باس كه‌ین، كه پێوه‌ست بوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ناتۆ له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا و دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه به‌م كاره نه كورده‌كان و نه هیچ هاوپه‌یمانێكمان زیانی پێ ده‌گات، نه توركیایش ترسی له‌وه ده‌بێ له سنووره‌كانی سنووریاوه هێرشی بكرێته سه‌ر.
گفتوگۆكه زۆری خایاند و به ورده‌كاری ته‌واوه هه‌موو شتێكمان بۆ تره‌مپ ڕوون كرده‌وه و باسمان له‌وه كرد كه جێهێشتنی هاوپه‌یمانه‌كانمان و ئه‌وانه‌ی به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی تیرۆرمان كرد، ده‌بێته هۆی له‌كه‌داركردنی ناو و ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، جۆزێف ده‌نفۆرد پێداگری زۆری له‌سه‌ر ئه‌و پلانه كرد و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته كه‌مێك له هێزه‌كان له ناوچه‌ی ته‌نه‌ف بمێننه‌وه، كه سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق و ئوڕدن و سوریایه.
هاوكات پاشا عه‌بدوڵای دووه‌می پاشای ئوردن له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ دووپاتی له‌و داوایه كردبووه‌وه و ئاماژه‌ی دابوو، كه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌نه‌ف سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئارامی و پاراستنی ئاسایشی ئوردن و دزه‌نه‌كردنی توندڕۆكانه بۆ ناو خاكی ئوردن، بۆیه به گرنگییه‌وه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ته‌نه‌ف باس كردبوو و له ئه‌گه‌ری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌و ناوچه‌یش مه‌ترسی خۆی خستبووه ڕوو، كه دۆخی ته‌ناهی ئوردن ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
تره‌مپ سه‌ره‌تا زۆر دڵخۆش بوو به‌و پلانه و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته له دوو تا چوار هه‌فته جێبه‌جێی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، كه پێویسته له دوو هه‌فته ئه‌و كاره بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆرێك له دڵخۆشی و ره‌زامه‌ندی پێشان دا، به‌ڵام له ناخه‌وه هه‌ر قسه‌ی خۆی بوو و دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانیش دووپاتی لێ ده‌كرده‌وه.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆی كرده‌وه و به‌ڵێنی هیچی پێ نه‌دا
كاتێك ده‌ستی به قسه كرد هۆی شكستی حكوومه‌ته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان و سووریا بۆ كێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا خسته ئه‌ستۆی ماتیسه‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرد و دواتر پرسی چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر وه‌ك ساڵانی په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردوو له جه‌نگی كۆرییه‌كان تێوه بگلێین، كه ئه‌مه شه‌ڕی ئێمه نییه، مه‌به‌ستی بوو كه به مانه‌وه له سووریا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی نێوان كورد و توركیا تێوه بگلێت.
ئه‌مه دوو دۆسیه‌ی زۆر له‌یه‌كتر جیاوازبوون و چه‌ندان جاریش دۆسیه‌ی كۆرییه‌كان و به‌هێزبوونی كیم ئیل سونگ و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كۆریای باكورم بۆ تره‌مپ ڕوونكرده‌وه، كه پێوه‌ندی به جه‌نگی سارد و ململانێی جیهانییه‌وه هه‌بوو، زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كورد و توركیا، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه و هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه و پێشانی هه‌مووانی ده‌دا كه زانیاری وردی نییه.
ده‌نفۆرد زۆرترین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كرد و ئه‌مه درێژترین ماوه‌ی گفتوگۆی ڕژد بوو له نێوان تره‌مپ و ده‌نفۆرد، هه‌ریه‌ك له مایك پێنس و شاناهان و كوتس و هاسپیل و منوچین و سولیڤان و ئه‌وانی تریش به ته‌واوی بێده‌نگبوون و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆی نێوان تره‌مپ و ده‌نفۆرد گۆڕا.
له ڕاستیدا جۆزێف ده‌نفۆرد جه‌نه‌ڕاڵێكی پێنج ئه‌ستێره و سیاسییه‌كی وردیش بوو، پێچه‌وانه‌ی ماتیس كه هه‌میشه شانازی به لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌كرد و له دانوستاندن و گفتوگۆ سیاسییه‌كان بۆچوونێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو و نه‌یده‌زانی چۆن مامه‌ڵه بكات، به‌ڵام ده‌نفۆرد زۆر ژیرانه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كه‌وته گفتوگۆ و هه‌موو بیانووه‌كانی تره‌مپی به زانیاری ورد و ڕاسته‌قینه و واقیعی وه‌ڵام دایه‌وه.
دواجار توانیمان جارێكی تر تره‌مپ له بڕیاردان دوابخه‌ین، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا و ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزی ناتۆ له ناوچه‌كه كرد و دانوستاندن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی به‌رده‌واممان هه‌بوو، تا كات گه‌یشته 20ی شوبات/فێبرایه‌ری 2018، هه‌ریه‌ك له شاناهان و ده‌نفۆرد دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هاوبه‌شه‌كانمان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه فره ڕه‌گه‌زه به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بوونی هه‌بێت، له ناوچه‌ی ئارام بڵاوه‌ی پێ بكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی كورد و تورك به جه‌نگی نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا به‌راورد ده‌كرد
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گومان و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام تره‌مپ هه‌میشه به گومانه‌وه سه‌یری ده‌كرد، كاتێكیش بابه‌ته‌كه‌م پێ ڕاگه‌یاند، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م هێزه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه. دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جارێكی تر پێوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپه‌وه كرد و تره‌مپ پێی ڕاگه‌یاند، كه هێزی هاوبه‌ش و ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا دروست ده‌كه‌ن و به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ده‌مێننه‌وه. ئه‌ردۆغان هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كرد و ته‌نیا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه توركیا ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام هه‌بێ له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
دواجار تره‌مپ به ئه‌ردۆغانی ڕاگه‌یاند، كه شاندی سه‌ربازی توركیا ڕۆژی دواتر دێنه واشنتن و پێویسته له سه‌ربازانی هه‌ردوولا بگه‌ڕێین، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و ده‌نفۆردیش سه‌رۆكایه‌تی شاندی دانوستاندنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، پێویسته له‌سه‌رمان ته‌نیا داوا بكه‌ین كه شانده سه‌ربازییه‌كان وردتر گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش و جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا.
ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی باش بوو و قسه‌كانی تره‌مپیش زۆرباشتر و دیپلۆماسیانه تربوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ گفتوگۆكانی پێشووی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، من چوومه‌وه نووسینگه‌كه‌ی خۆم و پێوه‌ندیم به شاناهان و ده‌نفۆرده‌وه كرد و ئه‌و پێشڤه‌چوونه نوێیه‌م پێ ڕاگه‌یاندن و منیش و ئه‌وانیش به ته‌واوی دڵخۆش بووین.
پاشان لیندزی گراهام پێوه‌ندی پێوه كردم و دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته دۆخه‌كه بێ گرژی و به ئارامی تێپه‌ڕ ببێ، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی تر سوودی لێ وه‌رنه‌گرن، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێوه‌ندی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌كات و پێوه‌ندییه دۆستایه‌تییه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئه‌ردۆغانیش به بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕازی بكات.
دواتر ساره سانده‌رز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له چوارچێوه‌ی هێزه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه، كه چه‌ند سه‌رباز له‌وێ ده‌مێننه‌وه، ئه‌ی بۆچی پێی ده‌ڵێن كشانه‌وه، دووسه‌د سه‌رباز یان زیاتر، بێ له مانه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ربازانیش له ته‌نه‌ف. ده‌نفۆرد پێوه‌ندی پێوه كردم و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه و ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، نیگه‌رانی و دوودڵی له نێو دڵی فه‌رمانده‌كانی سووپا دروست كردووه. له به‌رانبه‌ردا پێم ڕاگه‌یاند كه پێویست ناكات نیگه‌ران بێ و دۆخه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و بوونی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو هێزه‌كه ناكۆكی له ناوخۆ دروست كرد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پاككرابوونه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وی هیچ پێگه‌یه‌كی فره‌وانی نه‌مابوو، به‌ڵام دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه و بڵاوه‌پێكردنی له سووریا زۆر وڵاتی خستبووه گومانه‌وه له‌باره‌ی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستان له ناوچه‌كه زۆر به به‌هێزی و خێرایی.
پێشتر ئێمه هه‌زار و 500 سه‌ربازمان له سووریا بڵاوه پێكردبوو، ئێسته‌یش به‌شێك له میدیاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر هه‌مان سه‌ربازه‌كان له سووریا ده‌هێلرێنه‌وه و فێڵێكی بچووك له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش تره‌مپ خۆشه‌ویستی بۆ توركیا و ئه‌ردۆغان كۆتایی نه‌هاتبوو و ڕه‌تی كرده‌وه هیچ گه‌مارۆیه‌كی سیاسی و سه‌ربازی به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400، ته‌نیا گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف 35 هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له‌كاتێكدا كۆنگرێس داوای ده‌كرد سزای قورسی ئابووری و سیاسی به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره بسه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكی سیاسی قووڵ له ناوخۆی توركیا دروست ببێ و خه‌ڵكی دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه و كۆتایی پێ بهێنن.