ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆڵۆنیا ئاشكرایان كرد، كه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور توانیویانه له نێو كامیۆنی بارهه‌ڵگرێك 34 په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرن، كه ویستوویانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی تری ئه‌وروپا بڕۆن.
شیمون موشتشیتسكی
گوته‌بێژ به‌ناوی پاسه‌وانی سنووره‌كانی باشووری پۆڵۆنیا ئاشكرای كرد، ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له ڕۆژی هه‌ینی گیراون و ئێسته له بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوور له شاری بیلسكو بیالا گیراون كه چوار ژن و چوار منداڵیش له ڕیزی ئه‌و 34 په‌نابه‌ره بوونی هه‌یه.
به‌شێكیان كوردن و ئێسته له بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانی سنوور سه‌رجه‌میان گیراون
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه گوته‌بێژه‌كه ئاشكرای كردووه، په‌نابه‌ره‌كان خه‌ڵكی سووریا و عێراق و ئێرانن و به‌شێكیشیان كوردی توركیان، ئه‌م زانیارییانه خۆیان گوتویانه و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پشتڕاستكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
پۆڵۆنیا به یه‌كێك له وڵاته تونده‌كان به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران هه‌ژمار ده‌كرێ و پێشتریش ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگه‌ی مافی مرۆڤی یه‌كێتیی ئه‌وروپا حكوومه‌تی وارشۆیان تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ده‌كات و هۆشداریان پێ دا، به‌ڵام حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی وارشۆ سووره له‌سه‌ر ڕێگریكردن له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ سنووری وڵاته‌كه‌ی و سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی توند كردووه.