له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو حكوومه‌تی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له سنووره‌كانی باكوریانهوه بۆردمانی یه‌كتریان كرد و شه‌ڕ له نێوانیان به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی ده‌ستی پێكرد و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌بوو كه جه‌نگه‌كه فره‌وان ببێ و كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه، هاوكات له زۆرێك له وڵاتانی دنیا ڕه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و پشتیوانیان له حكوومه‌ته‌كانیان ده‌كرد، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ، كه یه‌كێكه له ناوچانه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه كێشه‌ی له‌سه‌ره.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی 822، 853، 874،884 دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ به‌شێكه له خاكی ئازه‌ربایجان، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به ده‌ستی ئه‌رمینیا ماوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه. ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و بهیهكدادانیش له ناوچه‌ی توفوزی ئازه‌ربایجان هێنده‌ی تر دۆسیه‌كه‌ی گه‌رمتر كرد، گه‌ر هۆشداری و ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووایه، هیچ گومانی تێدا نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای بوونی په‌تای كۆڤید 19 جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵده‌گیرسا.
ئه‌وه قسه‌یه‌كی باوه كه هه‌موو كێشه‌یه‌كی سیاسی و جه‌نگێك بنه‌ماكه‌ی بۆ گرفتێكی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له ڕوانگه‌یه‌كی ئابوورییه‌وه سه‌یری ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه كێشه‌ی سنووریان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ناكۆكن، ده‌گه‌ین به وه‌ڵامێكی تری ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی هه‌ردوولا له‌م كاته‌دا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه و ئه‌و كێشه‌یان دروست كرد.
نیكول باشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی ئه‌رمینیا، ده‌یه‌ویست زیاتر پێشڕه‌وی بكات و ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌ڵام په‌تای كۆڤید 19 و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه و جیهان، فشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وایكرد كه له‌و پلانه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه، له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌یشی پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ناوچه‌ی توفوزی ئازه‌ربایجان گرنگییه‌كی ستراتیجی و ئابووری گه‌وره‌ی هه‌یه، نه‌ك هه‌ر بۆ ناوچه‌كه به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی ئه‌وروپایش گرنگ و بایه‌خداره.
كێشه‌كه په‌یوه‌سته به‌و بۆڕییه نه‌وت و گازیانه‌ی كه به ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ تێپه‌ڕ ده‌بێ
توفوز به ناوه‌ندێكی گه‌وره و شاده‌ماری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز و هایدرۆكاربۆنات له ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئه‌وروپا داده‌نرێت، سێ بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز و هایدرۆكاربۆناتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، له باكۆوه بۆ سوبسا، باكۆ بۆ ته‌بلیسی، له‌وێوه‌یش بۆ ئه‌رزڕووم و گه‌یشتنی به توركیا و بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی گه‌وره‌یه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وت و گاز ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئازه‌ربایجان و جۆرجیا ساڵانێكه به پشتیوانی ئه‌وروپا دروستیان كردووه و گاز و نه‌وت له‌وێوه ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌وروپا.
هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان و جۆرجیا دوو وڵاتی هاوپه‌یمانی توركیا و نزیكن له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاواوه، له به‌رانبه‌ریش دا ئه‌رمینیا نزیكه له ڕووسیاوه، بۆیه داگیركردنی ناوچه‌ی توفوز له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه به پشتیوانی رووسیا به گه‌وره‌ترین گورزی ئابووری و وزه داده‌نرێ له‌لایه‌ن ڕووسیا كه له توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپای بدات.
ئه‌مه كارتێكه هه‌میشه به ده‌ستی ڕووسیاوه‌یه و هه‌ركات بیه‌وێ ده‌توانێ به‌كاری بهێنێت، ئه‌و جموجۆڵه‌ی له‌م دواییه‌یش ئه‌نجام درا، ته‌نیا بیرهێنانه‌وه‌ی توركیا و ئه‌وروپییه‌كان بوو، به‌وه‌ی مۆسكۆ هه‌ركات بیه‌وێ پشتیوانی ئه‌رمینیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی توفوز داگیر بكات و سێ ده‌ماره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گه‌یاندنی نه‌وت و گاز و وزه به ئه‌وروپا كۆنتڕۆڵ ده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌ستنه‌وه‌ی ئازه‌ربایجان و جۆرجیا كه به وڵاتانی نزیك له ڕۆژئاوا ناوده‌برێن به توركیا و گه‌یشتنیان بۆ ئه‌وروپا ده‌خاته كێشه‌وه، چونكه هێلی ئاسنینی باكۆ بۆ تبلیسی پایته‌ختی ڕووسیایش به‌و ناوچه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌توانرێ به داگیركردنی توفوز كۆنتڕۆڵ بكرێت.
له بنه‌ڕه‌تدا ڕووسیا ئه‌رمینیای جووڵاندووه و ده‌یه‌وێ وه‌ك كارتێكی فشار ئه‌و بابه‌ته بۆ سه‌ر ئه‌وروپا به‌كاربهێنێت
لێره‌وه پرسیارێكی تر دروست ده‌بێ، كه بۆچی ئێسته ئه‌و كاره كرا و له‌به‌رچی پێشتر ڕووسیا هیچ كات ئه‌و كارته‌ی دژی توركیا و ئه‌وروپا به‌كارنه‌هێناوه، له ڕووی كاته‌وه بۆچی ئێسته هه‌ڵبژێردرا و پێوه‌ندی به چ شتێكه‌وه هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه به‌شێكه له ستراتیجی ڕووسیا و هۆی جووڵاندنی ئه‌و دۆسیهیهیش له‌و كاته‌دا، بۆ پرۆژه‌ی نۆرد ستریم دووی ڕووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌وت و گازی ڕووسیا له ڕێی بۆڕییه‌كی ستراتیجییه‌وه به نێو ده‌ریای به‌ڵتیك بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا دوودڵن له چوونه ناو ئه‌و پرۆژه‌یه و تا ئێسته ته‌نیا ئه‌ڵمانیا خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و به‌شێك له پرۆژه‌كه، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی تووڕه كردووه و زۆرترین فشاری له‌سه‌ر به‌رلین دروست كردووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، مۆسكۆ ده‌یه‌وێ فشار له‌سه‌ر ئه‌وروپییه‌كان دروست بكات، تا ببن به به‌شێك له پرۆژه‌ی نۆرد ستریم دوو، به‌كارهێنانی ئه‌و كارتهیش بۆ ئه‌وه‌یه، تا ئه‌وروپییه‌كان هیچ كات هێنده دڵنیا نه‌بن و پشت به‌و نه‌وت و گازه ببه‌ستن كه له ئازه‌ربایجانه‌وه به جۆرجیا و توركیا ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌وروپا، مۆكسۆ هه‌ركات بیه‌وێ ده‌توانێ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێ و گه‌مارۆی وزه بخاته سه‌ر ئه‌وروپاوه.