حكوومه‌تی كوێت ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه پلان داده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا، 360 هه‌زار كرێكاری بیانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات، كه له‌و ڕێژه‌یه 90 هه‌زار كه‌سیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵه‌وه‌یه و به كه‌ڵكی كاركردن نه‌ماون.
ڕۆژنامه‌ی "
ئهلرهئی" كوێتی له زاری وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و كاروباری ئابووری "مه‌ریه‌م عه‌قیل" بڵاوی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی له په‌رله‌مان، تاوتوێی ڕوانگه و پلانی حكوومه‌تمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی كار گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا بكرێ و دووباره هێنانی كرێكاری بیانی بۆ كوێت ڕێك بخرێنه‌وه.
كارمه‌ندی خۆماڵی داده‌مه‌زرێنن و پشت به ته‌كنه‌لۆجیا ده‌به‌ستن
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كه به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكوومه‌تی كوێت دایڕشتووه، له ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌وڵی ده‌ركردنی 360 هه‌زار كرێكاری بیانی له وڵاته‌كه ده‌كرێ، كه 120 هه‌زاریان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوون و سه‌رپێچی اساییان هه‌یه، 150 هه‌زاری تریش به هۆكاری ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌نێردرێنه‌وه وڵاته‌كانیان و 90 هه‌زاریشیان به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان بۆ سه‌رووی 60 ساڵ و گه‌یشتن به ته‌مه‌نی پیری و پشوودان ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
له دانیشتنه‌كه مه‌ریه‌م عه‌قیل ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ده‌ست به وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی مرۆیی ناوخۆ ده‌كه‌ن و ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن ده‌كه‌نه‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ستی كاریش له شوێنی هێنانی كرێكاری بیانی، هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا سه‌رجه‌م كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و كه‌رتی گشتی به ته‌واوی به ئه‌لیكترۆنی بكرێت.