نادین نه‌سیب نه‌جیم كه ئه‌كته‌ر و گۆراینبێژ و نمایشكارێكی ناوداری دنیای عه‌ره‌بییه، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سێشه‌می رابردوو له به‌یرووت له لبنان بریندار بوو، ئێسته بڕیاری داوه به‌یه‌كجاری ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵێت.
بڕیاری داوه تا وڵاته‌كه‌ی نه‌بێته‌وه وڵاته ئارامه‌كه نەگەڕێتەوە
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سێشه‌می رابردوو له به‌یرووت كه هه‌زارانی كرده قوربانی، یه‌ك له برینداره‌كان نادین نه‌جیم بوو كه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكارێكی ناوداری دنیای عه‌ره‌بییه. به‌وهۆیه‌وه نادین بڕیاری داوه تا وڵاته‌كه‌ی نه‌بێته‌وه وڵاته ئارامه‌كه، به‌جێیدێڵێت.
نادین له‌ڕێ تویته‌وه رای گه‌یاندووه، جارێ له نه‌خۆشخانه‌دا بووم و چاره‌سه‌رم وه‌رده‌گرت كه ئه‌و بڕیاره‌م دا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم لبنان به‌جێدێڵم و روو ده‌كه‌مه وڵاتێكی ئارام، كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لبنان، كه ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێ رێز له گه‌له‌كه‌ی بگرێت.
له‌دوای نووسینه‌كه‌ی نادین له تویته‌ر كه لبنان به‌جێدێڵیت، بۆچوونی هه‌وادارانی بوونه دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێك ده‌یانگوت له ته‌نگانه‌دا وڵات به‌جێڵێت، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئه‌ویش وه‌ك هونه‌رمه‌ند و مرۆڤیش مافی خۆیه‌تی ژیانێكی ئارام به‌ڕێوه ببات.
ئێواره‌ی سێشه‌می رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت رووی دا و به‌هۆیه‌وه 154 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كاندا زیاتر له 100 كه‌س دۆخیان زۆر خراپه. هاوكات هه‌زاران كه‌سی تریش زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
نادین نه‌سیب نه‌جیم كه ئه‌كته‌ر و نمایشكارێكی ناوداری لبنانه، له ساڵی 1984 له دایك بووه، سه‌ره‌تا وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وت و دواتر به به‌شداركردنی له دراما و فیلمی سینه‌ماییدا، بووه ئه‌كته‌رێكی ناودار. له 2004دا وه‌ك شاجوانی لبنان هاته هه‌ڵبژاردن. هاوسه‌ری هادی ئه‌سمه‌ره كه ئه‌ندازیار و یاریزانی بوار پۆكه‌ره و دوو كوڕیان هه‌یه. نادین تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی له بواره‌كانی نمایشكاری و نواندن پێ به‌خشراوه.
ئێسته له كوردستاندا زنجیره درامای "هه‌یبه" له كه‌ناڵی كوردماكس پێشان ده‌درێت، ئه‌و درامایه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، له به‌شی دووه‌میدا نادین نه‌جیم رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت.