له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له شارۆكه‌ی ڕانیه كه به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوو كه دروست كراوه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا بكرێته‌وه.
سیستمی ئۆكسجینی مه‌ركه‌زیشی بۆ دانراوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب، له ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین هاتووه، به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڕانیه كه پێشتر زۆر بچووك بوو و له ئاست ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌دا نه‌بوو، نه‌ده‌توانرا وه‌ك پێویست خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بكرێت و به‌تایبه‌ت حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان، بۆیه به هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین، توانرا به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا به‌شێوازێكی سه‌رده‌می و پێشكه‌وتوو بنیات بنرێته‌وه، له پێنج بێده‌وه بكرێته 18 بێد و سیستمی ئۆكسجینی مه‌ركه‌زیشی بۆ دانراوه، بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕووی هاووڵاتییاندا بكرێته‌وه.
شایانی باسه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆرترین پڕۆژه‌ی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌بێ جیاوازیكردن له شار و شارۆكه‌كاندا، ئه‌م هانگاوانه‌ی حكوومه‌تیش له قه‌یران و ته‌نگژه‌كانیشدا به‌رده‌وامی هه‌بووه و نه‌وه‌ستاوه.