ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیانی پێشووی توركیا و سه‌رۆكی پارتی دواڕۆژ كه یه‌كێكه له پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئه‌ردۆغان، ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی توركیا گرت و دووپاتی كرده‌وه، كه مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد له توركیا له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان زۆر زیاتر بوون و به‌ڵێنیشی دا له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات و مافی خوێندن و فێربوون به زمانی كوردیش فه‌راهه‌م ده‌كات.
داودئۆغلۆ له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له گوتارێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه ده‌هێنین كه له‌سه‌ر بنه‌مای ترس و برسیكردن ده‌یانه‌وێ حوكمی وڵات بكه‌ن. ئه‌مه‌ی به هه‌نگاوێكی زۆر خراپ هه‌ژمار كرد و هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كۆتایی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه نزیكن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی پارتی دواڕۆژ ڕای گه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خوێندن به زمانی كوردی له هه‌موو ناوچه‌كان كه زۆرینه‌یان كوردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، بیری هه‌مووانیشی هێناوه كه ئێسته له زانكۆی دیجله‌ی ئامه‌د خوێندن به كوردی بوونی هه‌یه و زیاتریش په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن.
چۆن ده‌كرێ خوێندن به زمانی ئینگلیزی و فڕه‌نسی ئاسایی بێ و به كوردی تۆ بێزار بكات
داودئۆغلۆ به زمانێكی تونده‌وه گوتی، چۆن به‌لاته‌وه ئاسایییه خوێندن به زمانی بیانی وه‌كو ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فڕه‌نسی له وڵاته‌كه‌ت هیچ كێشه‌ی نه‌بێ، به‌ڵام زمانی به‌شێك له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ت بێزارت بكات و دژی بوه‌ستیته‌وه.
هه‌رچه‌نده قسه‌كانی داودئۆغلۆ بووه دڵخۆشی كوردانی ناوچه‌كه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه وه‌كو كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه و ناكرێ به ڕژدی وه‌ربگیرێ و گرنگی له جێبه‌جێكردن و كرداردایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا له هه‌ڵبژاردنی 2023 نزیكتر بینه‌وه هه‌موو حزبه‌كان نه‌رمی به‌رانبه‌ر به كورد بنوێنن، چونكه كورد هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا و دروستكه‌ری فه‌رمانڕه‌وای نوێ ده‌بێت.