پسپۆڕێكی كورد ڕێیه‌كی نوێ بۆ خۆپارێزی له شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا ده‌كات كه ده‌توانن زۆر به ئاسانی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه له خێزانه‌كه‌یانه‌وه شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆڕی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خواردنی بڕێكی باش له سه‌وزه و میوه و باشتره هه‌مه‌جۆر بێت له جۆر و هه‌روه‌ها ڕه‌نگیشدا، هه‌روه‌ها كه‌مخواردنی خۆراكی سوێركراو و ترشێنراو و ئاماده‌كراو به دووكه‌ڵ".
زیاتر گوتی، "ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌خواردن یان نه كێشانی جگه‌ره‌یه، ئه‌وانه‌یشی كه له خێزانه‌كه‌یانه‌وه شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه، باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و نازوور بكه‌ن. هه‌ركه‌سێكیش هه‌ستی به ناڕه‌حه‌تی گه‌ده‌ی كرد و زوو باش نه‌بوو، باشتر وایه پزیشك بیبینێت و نازووری بۆ بكات."
ڕوونی كرده‌وه، "شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، به‌هه‌مانشێوه جۆرێكه له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، كار له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ده ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بنه‌وه له چاو كه‌سانی ئاسایی."
گه‌ده‌ی مرۆڤ به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م وێستگه‌ی وه‌رگرتنی خۆراك و خواردنه‌وه‌كانه، زۆربه‌ی ماده زیانبه‌خش و به‌كتریا و ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان له‌وێوه كۆ ده‌بنه‌وه، هاوكات گه‌ده یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ره گرنگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، زۆرجار مرۆڤ تووشی هه‌وكردنی گه‌ده و برینی گه‌ده و تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئازاری زۆر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ و نیگه‌رانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.