تەقینەوەیەكی بەھێز لە شاری بالتیمۆری ئەمەریكادا رووی دا

:: PM:07:43:10/08/2020 ‌

ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئاب، تەقینەوەیەكی بەھێز لە شاری بالتیمۆر ئەمەریكایی روویدا و ناوچەکەی بەتەواوەتی وێران کردووە و قوربانیش هەیە.

ماڵپەڕی ئەمەریکی "foxbaltimore" ئاشکرای کردووە کە ئەمرۆ دووشەم 10ی ئاب، تەقینەوەیەکی بەهێز لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری بالتیمۆر ئەمەریكایی ڕوویدا،  بەگوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ ئەنجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، ژنێک گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو کەسیش بە سەختی برینداربوون.

تا ئێستەیش لە لێکۆڵینەوەدان و تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای قوربانیاندا دەگەڕێن

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ و رزگاركردنی زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌. تا ئێستەیش لە لێکۆڵینەوەدان و تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای قوربانیاندا دەگەڕێن.

بەڵام ماڵپەڕەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی فریاگوزاری بێت ئه‌گه‌ری ئەو تەقینەوە به‌هێزە ئه‌وه‌یه‌ کە بۆرییه‌كی غاز بووبێت له‌ ماڵێكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا و ئەو تەقینەوە بەهێزەی دروست کردووە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان