هه‌رچه‌نده قایمقمایه‌تى سلێمانى بڵندگۆى سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌وزه و میوه و فرۆشتنى غازى ماڵانى قه‌ده‌غه كردووە، چونکە بوونه‌ته هۆى هه‌راسانكردنى هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا و به‌م وه‌رزى هاوینه كۆڵان به كۆڵان هاووڵاتییانی هه‌راسان كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانیش ده‌ڵێ، به‌هۆى كۆرۆناوه نه‌مانتوانیوه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامى پێده‌بین.
ئه‌و بڵندگۆیانه به ده‌نگێكى به‌رز به كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه و بێگوێدانه كاتى پشووى هاووڵاتییان، به‌ڵام تا ئێستە نه‌توانراوه ئه‌و دیارده‌یه قه‌ده‌غه بكرێت، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى رابردوو لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌رده‌وام بوون له سزادان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و بڵندگۆیانه، به‌ڵام ئێستە ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ستاوه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه له رابردوو ده‌ست پێ كراوە، ئێستە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیراوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى ئاب سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به ''وشه''ى راگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه له رابردوو ده‌ستمان پێ كرد، زۆر به‌باشى توانیمان به سه‌دان بڵندگۆ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و عه‌ره‌بانه له شوێنه گشتییه‌كان و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت و له‌ناو ببرێت، هۆكاره‌كه‌شى به‌هۆى بێزاركردنى هاووڵاتییان و ئه‌و ده‌نگه ناخۆشه‌ى كه هه‌یبوو.
زیاتر گوتی، له دواى ئه‌وه‌ى دۆخى كۆرۆنا هاته پێشه‌وه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان و لیژنه‌كان بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه چڕكرانه‌وه، هه‌ندێک هه‌ڵمه‌ت راگیران، له‌وانه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى بڵندگۆى سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه له ناو بازاڕ و كۆڵانه‌كان ده‌گه‌ڕێن، نه‌مانتوانیوه به‌رده‌وام بین و هاووڵاتی و فرۆشیاریش پابه‌ندنه‌بوون و ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
ئاشکراشی کرد، هه‌ر كه دۆخى كۆرۆنا ئاسایی بووه‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه، نیگه‌رانى زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و به‌راستیش هاووڵاتیان بێزار كردووه، له‌و گه‌رمایه و به نیوه‌ڕۆ به كۆڵاندا ده‌ڕۆن و ئه‌و ده‌نگه ئه‌خه‌نه‌سه‌ر.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى