له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی "ئاڵۆزی وه‌ك ڕێی ژیان" بۆڵتن ورده‌كاری زیاتری كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناو كۆشكی سپی ده‌خاته ڕوو و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تێپه‌ڕی و هه‌موو هه‌وڵێكم دا كه پرۆسه‌ی بڕیار و كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه جیا جیاكان به سیستماتیك بكه‌م، به‌ڵام تره‌مپ هه‌موو كات پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌وه‌ستایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه كاركردن زۆر تاقه‌تپرووكێن و بێزاركه‌ر ده‌بوو.
به‌هۆی نه‌بوونی ڕێكخستن و سیسته‌ماتیك نه‌كردنی كاره‌كان، هه‌مووان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه كاره‌كان یه‌كجار زۆره، به دڵنیاییه‌وه‌یش ڕاستیان ده‌كرد، چونكه تێكه‌ڵی له هه‌موو دۆسییه‌كان هه‌بوو، له ماوه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی 2018 و سه‌ره‌تای 2019 سه‌ره‌تای ساڵی دووه‌می تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تری كۆشكی سپی هه‌وڵماندا گۆڕانكاری دروست بكه‌ین.
كیلی خشته‌ی كاركردن و دیداره‌كانی تره‌مپی به ته‌واوی گۆڕی و هه‌موو ڕۆژ سه‌عات 11 زانیاری له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه ده‌گه‌یه‌نرایه ده‌ستی تره‌مپ و دوو هه‌فته جارێكیش ڕاپۆرتی ورد و تێروته‌سه‌لی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕه‌وانه ده‌كرا، ئه‌م دوو كاره تا كاتی ژه‌می نیوه‌ڕۆیان ده‌خایه‌ند، به‌ڵام تره‌مپ هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ده‌كرد، به‌یانیان زوو ده‌یه‌ویست خه‌ریكی ئه‌و كارانه بێت و كاتی زۆری پێ ده‌كوشت و نه‌مانده‌توانی كاره‌كانی تری پێ ڕابگه‌یه‌نین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات خه‌ریكی مۆبایل یان ته‌له‌فۆن بوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی ده‌كرد. زۆربه‌ی گفتوگۆكانیشی پێوه‌ست بوو به بابه‌ت و ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و زۆر پێیانه‌وه نیگه‌ران ده‌بوو و له شوێنی كاركردن تاوتوێی ئه‌و قسانه‌ی له میدیا له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی كرا بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێوه‌ندار ده‌كرد.
جیا له‌وانه زۆریش له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت قسه‌ی ده‌كرد به ته‌له‌فۆن و به جۆرێك دۆخه‌كه گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هیچ سه‌رۆكێكی تری ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه كه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكات، له كاتێكدا به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ریكی كاردانه‌وه‌ی میدیاكان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بێت.
هه‌موو هه‌وڵێكمان دا كاره‌كانی كۆشكی سپی به سیسته‌ماتیك بكه‌ین و تره‌مپ ڕێگری ده‌كرد
ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین، رۆژه‌كانی سه‌رۆك جۆرج بووشی باوك سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵگری ده‌ستی پێ ده‌كرد له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی، كه سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و من به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بووین، دواتر له‌وێ تاوتوێ خشته‌ی ڕۆژی كاركردنی سه‌رۆك ده‌كرا، یه‌كه‌م كاریش پێدانی سه‌رنج و بڕیار و ئاراسته‌كردن بوو به هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی دۆسیه‌یه‌ك یان بابه‌تێك زیاتر بۆ كۆشكی سپی بنێرێت، ئه‌مه 25 خوله‌كی ده‌خایاند.
به دڵنیاییه‌وه تا هه‌مووان ده‌گه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه ده‌ستی پێ ده‌كرد ده‌بوو به سه‌عات 8:15 خوله‌ك و تا هه‌شت و 40 خوله‌ك خه‌ریكی ئه‌و كاره بووین، له 20 خوله‌كی دوای ئه‌وه واته تا سه‌عات نۆی به‌یانی، پرسه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكامان تاوتوێ ده‌كرد و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌درا و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واویش بۆ سه‌رۆك ده‌خرایه ڕوو.
كاتێك چوومه نێو ستافی كۆشكی سپی له حكوومه‌تی تره‌مپه‌وه، له‌و بڕوایه‌دابووم سه‌رده‌م و كات زۆر تێپه‌ڕیوه و جیهان به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی زۆر پێشكه‌وتووتر بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می بووشی باوك ده‌مانكرد، ڕه‌نگه بۆ ئێسته زۆرباش نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك به واقیعی چوومه ناو كاره‌كه‌وه، خۆزگه‌مان به‌و سه‌رده‌مه ده‌خواست كه له تیمه‌كه‌ی جۆرج بووشی باوك بووم، چونكه كاره‌كان زۆر به سیستماتیك به‌ڕێوه ده‌چوون و بۆ هه‌ر گرفتێك به شێنه‌یی كارمان ده‌كرد و له كاتی دیارییكراو دۆسیه‌ی ئه‌و گرفته به ته‌واوی ئاماده ده‌كرا و سه‌رۆك بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
گرنگترین شت كه سه‌رۆك بووشی باوك پشتی پێ ده‌به‌ست ڕاپۆرته‌كانی ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بوو، كه ڕۆژانه له یه‌كه‌م كاره‌كانی بوو، كه گوێی لێ ده‌گرت و وردترین زانیاری له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یشته ده‌ستی سه‌رۆك، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاوی ده‌نا و بڕیاری ده‌دا، به‌ڵام تره‌مپ له شوێنی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵگری پێ بگات، ئه‌وه‌ی كرد به دوو هه‌فته جارێك، كه ئه‌مه‌یش كارێكی ته‌واو نه‌خوازراو بوو، وایكردبوو كه كۆشكی سپی زۆر هه‌ژار بێ له ڕووی زانیاری نوێ و تازه‌وه له‌باره‌ی گۆڕانكاری و پێشهاته نوێكان.
زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌له‌فۆنكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و دۆسته‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات
سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كانی كاركردنی تره‌مپ له شوێنی ئه‌وه‌ی به شتێكی گرنگ ده‌ست پێ بكات، سه‌ره‌تا به هێرشكردنه سه‌ر جۆن مه‌كین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه تونده‌كانی ده‌ستی پێ ده‌كرد، دواتر زۆر باسی قسه و لێدوانه‌كانی جۆن برینانی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای ده‌كرد، سی ئای ئه‌ی له سه‌رده‌می برینان توانی زۆرترین ڕووچۆن به نێو وڵاتانی دنیا دروست بكات، وردترین زانیاری ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام تره‌مپ له‌و بڕوایه‌دابوو كه ئه‌و كه‌سێكی نه‌شیاو بووه و له‌سه‌رده‌می ئه‌و چاودێری هه‌واڵگری بیانی له ناوخۆی وڵات به ته‌واوی په‌راوێز خراوه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌ستوه‌ردان له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له 2016 بكات. هه‌میشه كاتێك باسی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردن ده‌كرا، ئه‌و بیانووه‌ی ئاماده بوو و ده‌یهێنایه‌وه و باسی ده‌كرد.
یه‌كێكی تر له گرفته‌كان ئه‌وه بوو، تره‌مپ زۆر پێوه‌ست بوو به میدیاوه و ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌كان زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌كرد و تووڕه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی دووربوو له ئه‌ته‌كێتی سه‌رۆكی وڵاتێكی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا. دوای میدیاكان به چڕی باسیان له ڕێگری له سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بێرنی سانده‌رز كرد و میدیاكان تۆمه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی تره‌مپه‌وه، ئه‌مه‌یش جارێكی تر تره‌مپی تووڕه كرده‌وه.
من و جۆن كیلی ماوه‌ی سه‌عاتێك گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی میدیا له‌سه‌ر تره‌مپ كرد، كه هه‌رچه‌نده هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه، كه تره‌مپ واز له سه‌رقاڵبوون به وه‌ڵامدانه‌وه و تاوتوێكردنی به‌رپرس و كه‌سانی تری ئه‌مه‌ریكا بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز ناتوانێ ده‌سبه‌رداری ئه‌وه بێت. هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپیش بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌هۆی به‌رده‌وامی سه‌یركردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی میدیا تایبه‌ته‌كه بوو لای ئه‌و، كه بریتییه له كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی.
كه‌وتووه‌ته ژێر كاردانه‌وه‌ی میدیاكان و هه‌ر خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه
ئیتر تره‌مپ خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی سانده‌رز و ڕان پۆل و دۆسیه‌ی برینان و چه‌ندان بابه‌تی تری پێوه‌ست به هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه بوو، كیلی چه‌ندان جار دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه كه‌وتووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌ی تونده‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ، تا ده‌سبه‌رداری بێت، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و ناگۆڕێت، منیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و نه‌ریته‌ی تره‌مپ پێوه‌ست نییه به سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سایه‌تی خۆی به‌وشێوه‌یه، ناشتوانێ كه‌سایه‌تی خۆی بگۆڕێ، له كاتێكدا ئه‌و ئێسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه.
تره‌مپ ڕێبازێكی سیاسی توندڕۆیانه‌ی هه‌یه، ئه‌و هه‌موو شتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارده‌هێنێت، بێ ئه‌وه‌ی هاوسۆز بێ له‌گه‌ڵی، بۆ نموونه له به‌شێك له گفتوگۆكان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام نموونه‌ی كوڕه‌كه‌ی جۆن كیلی هێناوه‌ته‌وه كه له جه‌نگی ئه‌فغانستان كوژرا له ساڵی 2010، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌یهێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كانی پێ قایل بكات، هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه هه‌مووجار به باسكردنی ئه‌و بابه‌ته برینی كیلی ده‌كولێنێته‌وه و دواجاریش وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دا بێ، دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته گورزی سه‌ربازی له ڤه‌نزوێلا بوه‌شێنین، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستانی به كاره‌سات ناو ده‌برد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كرده‌وه.
به‌شی سی و شه‌ش
به‌شی سی و حه‌وت
به‌شی سی و هه‌شت
به‌شی سی و نۆ