به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگه‌ی سلێمانی ڕای گه‌یاند، كه هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڤید19 له سلێمانی، بۆ ئه‌و پشكنینانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر ئه‌نجام درابوون و ئێسته ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رده‌چێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه له ڕۆژانی داهاتوو ئاماری توشبووان ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
سه‌فین ڕه‌سوول به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگه‌ی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تۆماركردنی تووشبووان به كۆرۆنا له سلێمانی له زیادبووندایه، هۆیه‌كه‌یشی پێوه‌ندی به‌و پشكنینانه‌وه هه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌نجامدراون و ئێسته ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رچووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و پشكنینانه‌ی ئێسته ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رده‌چێت، هی ئه‌وانه‌یه كه پێشتر نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌بووه و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، جاری وا هه‌یه به لێشاو خه‌ڵك ڕۆیشتوون بۆ پشكنین، بۆیه ئه‌وانه‌ی توشوبوون و نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه به جارێك به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و ئاماره‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سروشتی په‌تاكه وایه كه ماوه ماوه به‌ره‌و كزی ده‌ڕوات و له ناكاو به‌رز ده‌بێته‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ین له 10 ڕۆژی داهاتوو به ڕێژه‌ی به‌رچاو ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی زیاتر ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
پێشبینی ده‌كرێ له 10 ڕۆژی داهاتوو ڕێژه‌كه به‌رزتر ببێته‌وه
پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه به‌شی زۆری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان نه‌كردووه و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه، به‌مه‌یش ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له شاره‌كه زیاتره به به‌رواورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامارانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
سلێمانی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له كوردستان و عێراق یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی كه زۆرترین حاڵه‌تی تێدا تۆمار كرا، ئێسته‌یش زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی په‌تاكه له هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی تۆماركراوه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.