ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی عێراقی كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌نی عێراق له دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری لاهای هۆڵه‌ندا سكاڵای یاسایی له دژی 41 سه‌ركرده و به‌رپرسی سه‌ربازی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران تۆمار كرد، به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوونیان له كوشتنی خۆپێشانده‌ران.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌مه‌ریكی – عێراقی بۆ ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی عه‌لی فازڵ له
تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م سكاڵاكه‌یان له دادگه‌ی لاهای له‌سه‌ر به‌رپرسانی سیاسی و ته‌ناهی و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان تۆمار كردووه، كه 41 كه‌سایه‌تی له‌خۆ ده‌گرن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له پێناوی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی رووحی خۆیان كرده قوربانی له پێناوی ڕیشه‌كێشكردنی شه‌ڕ و ئاشووبخوازی ئێران و سیاسی و میلیشیاكانی له عێراق، كه ده‌ستیان به خوێنی عێراقییه‌كان سووربوو، داواكه‌مان له دژی سه‌رجه‌میان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له تویتێكی تردا عه‌لی فازڵ هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له سه‌ره‌تا به‌هۆی ژماره‌ی سكاڵاكارانهوه ڕه‌ت كرایه‌وه داواكه به هۆكاری جیا جیا وه‌ربگیرێت، به‌ڵام دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی تایبه‌ت به‌و بواره، ئێسته داواكه پێشكه‌شكراوه و به‌رزكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێ بۆ ڕیشه‌كێشكردنی سیاسیه سپڵه‌كان.
به ته‌واوی بێهیوابوون له حكوومه‌ت به‌وه‌ی بكوژانی خۆپێشانده‌ران بگرێت
ئه‌مه گه‌نجان و چالاكانی خۆپێشانده‌رانی عێراق دڵخۆش كردووه، هه‌مووان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕێكخراوه عێراقییه‌كه ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌یه و توانیویه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه بوێرانه بهاوێژی و ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ببێته‌وه، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق به‌و هه‌موو هێزه و سامانه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستووری ناتوانێ به ڕووی ئه‌و میلیشیایانه بوه‌ستێته‌وه، له كاتێكدا به ڕوونی دووپاتی له تاوانبارانی كوشتنی خۆپێشانده‌ران كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی جیاواز داده‌نرێ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌نجان و خۆپێشانده‌ران به ته‌واوی بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
فائق شێخ عه‌لی په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه له تویته‌ر نووسیویه‌تی، داواكه 41 به‌رپرسی عێراق و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی گرتووه‌ته‌وه كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه فالح فه‌یاز بوونی هه‌یه كه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی گشتی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه لیسته‌كه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دا به ناوی فالح فه‌یاز ده‌ستی پێكردووه و هادی عامری له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌مدایه و ڕیزبه‌ندی چل و یه‌كه‌میش حامد جهزائیریییه. كه فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی "سه‌رایای خۆراسانی" ده‌كات كه به یه‌كێك له میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران داده‌نرێ، هاوكات هادی عامری فه‌رمانده‌ی ڕێكخراوی به‌در كه له سه‌رده‌مانی زووه‌وه ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دروستكراوه.
جیا له‌وانه ناوی سه‌رجه‌م فه‌رمانده و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌ت و میلیشیاكانیش له ڕیزی ئه‌و لیسته هه‌ن كه حكوومه‌تی پێشووی عێراق هه‌مووانی ساغ كرده‌وه كه ده‌ستیان له كوشتنی خۆپێشانده‌رانی عێراق هه‌بوو كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد و تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامی هه‌بوو، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوویش جارێكی تر خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه و دوو خۆپێشانده‌ری تر له به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه كوژران.
سكاڵا له‌سه‌ر 41 سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان تۆماركراوه
به گوێره‌ی ئاماره‌كان كۆی خۆپێشانده‌رانی كوژراو له دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو تا ئێسته 550 خۆپێشانده‌ره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 20 هه‌زار خۆپێشانده‌ر برینداربوون و به سه‌دانی تریشیان گیراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و سوكایه‌تیان پێكرا و وێنه و ڤیدیۆیان له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌بڕین و خۆپێشاندان له ڕاپۆرته‌كانیان له‌باره‌ی دۆخی عێراق دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ڕۆڵی باڵایان گێراوه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران.
ڕۆژی حه‌وتی ئه‌و مانگه سێ مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تێپه‌ڕبوو، چالاكانی خۆپێشانده‌ران له‌و ڕۆژه‌دا ڕه‌خنه‌ی توندیان له مسته‌فا كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی گرت، دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سێكی بێ وه‌فا و بێ به‌ڵێنه، یه‌كه‌م گوتار و به‌ڵێنی دوای متمانه‌پێدانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، به‌ڵێنی دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له كوشتنی خۆپێشانده‌رانه‌وه هه‌یه، لێكۆڵنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و به گوێره‌ی یاسا له‌لایه‌ن دادگه‌وه سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر قسه و به‌ڵێن بوو، چالاكان ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، كه سێ مانگ به‌س نه‌بوو بۆ گرتن و به‌ندكردن و دادگه‌ییكردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌مووانی دۆزینه‌وه و ئاشكرای كردن؟