ئه‌و هه‌ڵچوون و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌ی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگه‌ی دێرزوور دروستكراوه، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سورویای دیموكراته‌وه ناوچه‌كه ده‌پارێزرێ، به‌ره‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندن ده‌ڕوات و هه‌موو پێشهاته‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ڕۆژئاڤای كوردستان له سه‌روبه‌ندی پیلانگێڕییه‌كی ناوخۆی و ناوچه‌یی دایه، كه دوای واژووكردنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، دیمه‌شق و تاران و ئه‌نكه‌ره به توندی ئه‌و گرێبه‌سته‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌ری شاری دێرزوور تا ئێسته جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامێكی زۆری هۆزه‌كانیان له ده‌وریان كۆبوونه‌ته‌وه و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واویان هه‌یه و له 2011 و پاش به‌رپابوونی ئاڵۆزییه‌كان له سووریا بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان لایه‌نگری ئه‌سه‌د و ئه‌وه‌ی تریش وه‌ك لایه‌نگری ئۆپۆزسیۆنی سووریا هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاند، دواجار به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداری سامر غه‌زبان باڵوێزی پێشووی سعوودیه له عێراق، توانرا هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده لێكگه‌یشتن له نێوان دروست بكرێ و پشتیوانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ئارامی.
ئێسته ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا كردیان بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان له نێوان هه‌سه‌ده و هۆزه‌كان، خه‌ریكه دێته‌وه سه‌ر خاڵی سه‌ره‌تا، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌وڵی كوشتن و ڕفاندنی ئیبراهیم خه‌لیل عه‌بوود جدعان شێخی هۆزی عه‌قیدات درا، كه یه‌كێكه له هۆزه بهرفرهوانهكانی ده‌وروبه‌ری دێرزوور، له ئاكامی هه‌وڵه‌كه‌دا یه‌كێك له كه‌سایه‌تی و پیاوماقووڵانی هۆزه‌كه كوژرا، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه و گرژی له ناوچه‌كه دروست كردووه.
پێشتر ئه‌و هۆزانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زۆر دوژمنایه‌تی ده‌كران و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانیان درا، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار به كۆچكردن كرا، به‌ڵام دواتر كه هه‌سه‌ده تیرۆریستانی داعشی له ناوچه‌كه دوورخسته‌وه و هێزه‌كانی له ناوچه‌كه جێگیر كرد، هه‌وڵی ته‌واوی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هۆزه‌كان بێنه ژێر ڕكێفی ئه‌و پرۆژه دیموكراسی و یه‌كسانییه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و هۆزه‌كانیش به ته‌واوی قبووڵیان كرد، به‌ڵام بوونی ئه‌و بكوژانه له ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه و دووبه‌ره‌كی بۆ تێكدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و هۆزه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه نزیك بێته‌وه له شه‌ڕێكی ناوخۆیی له نێوان چه‌كدارانی ئه‌ندامی هۆزه‌كان و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده.
ئێران و ئه‌سه‌د ده‌یانه‌وێ وه‌ك توركیا به‌ڵام له باشووری سووریاوه هێرش به هۆزه‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژئاڤا ده‌ست پێ بكه‌ن
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به توندی ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رپرس بن له‌و كرده‌ی ڕفاندن و كوشتنه، هاوكات ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكیش كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی تاوانه‌كه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده و كه فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ئه‌لبوكه‌مال بوو و كوشتیان، به‌مه‌یش هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد و 10 كه‌سی تۆمه‌تباریان گرت و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان كرد.
له نێو ڕای گشتی ناوچه‌كه ده‌نگۆ و قسه‌ی زۆر دروستكراوه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده خه‌ریكی دروستكردنی هه‌رێمێكی كوردین به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و دوای دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كه ده‌ست به كۆمه‌ڵكوژكردنی عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن، له ژێره‌وه‌یش كرده‌ی تاوانكاری له‌و ناوچانه ڕووی له زیادبوون كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له ساڵی 1946 پاش وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی سووریا، هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی دیمه‌شقه‌وه به ته‌واوی په‌راوێزخراون و خه‌ریكی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین و ناوچه‌كانیان هیچ پێشڤه‌چوونێكی ئابووری و ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و به په‌راوێزخراوی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزانه بۆ كاركردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تری بژێوی ڕوو له وڵاتانی كه‌نداو بكه‌ن و له‌وێ بگیرسێنه‌وه.
هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی له نێوان عێراق و سووریا درێژبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ی شه‌دادی كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ده‌وڵمه‌نده به نه‌وت، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان هۆزی عه‌قیدات كه گه‌وره‌ترین هۆزی عه‌ره‌بین له دێرزوور بوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنتڕۆڵكراون و وه‌ك به‌شێك له میلیشیاكان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، به‌شێكی تریشیان هاتوونه‌ته پاڵ هه‌سه‌ده و پشتگیری له پرۆژه‌ی خۆسه‌ری و دیموكراسی و یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكی سووریا ده‌كه‌ن.
هۆزه‌كان بوونه‌ته دارده‌ستی ئێران و ده‌یانه‌وێ كێشه بۆ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه و خۆسه‌ری ڕۆژئاڤا دروست بكه‌ن
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان به‌شێكی تر له هۆز و تیره‌كانی تری ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئێران و ئه‌سه‌ده‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێن و كۆنتڕۆڵكراون، هه‌ر ئه‌وان خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌ن له ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێ به جووڵاندنی هۆزه‌كان ناوچه نه‌وتییه‌كان له ده‌ست هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ربهێنن، به دڵنیاییه‌وه كاتێك هه‌سه‌ده و ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكایش كه له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به نه‌وت جێگیرن، ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێته تاوانێكی قێزه‌وه‌ن، چونكه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی سیڤل ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا چه‌كدارن و سڤیل نین.
ئه‌و پیلانه ترسناكه ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌هاوێژرێ، ئه‌گه‌ر هاتوو به خێرایی به‌ری پێ نه‌گیرێت، به دوور نازانرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له باكور توركیا خه‌ریكی له‌ناوبردنی كورد و داگیركردنی ڕۆژئاڤای كوردستانه، له‌لایه‌ن ئێران و ئهسهدهوهیش له باشووره‌وه كێشه بۆ كورد و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده دروست بكرێ و شه‌ڕی ناوخۆی لێ بكه‌وێته‌وه و ناوچه‌كه به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره ئاراسته بكرێ، ئامانجیش سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و گرێبه‌ست و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كورده بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی ناوچه‌كه و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و ئه‌سه‌د و ڕووسیا به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.