چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هه‌ڵوێست و تویته‌كانی ئه‌ردۆغان لیره‌ی توركی له 733 لیره‌وه بگاته 600 لیره، به‌ڵام جارێكی تر نرخه‌كه‌ی داته‌پینی به‌خۆیه‌وه بینی، پسپۆڕێكی ئابووریش هۆكاری خراپی ئابووری توركیا ده‌خاته ڕوو.
كۆماری توركیا بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو 60 ملیار دۆلار قه‌رزاره
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته جارێكی تر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نرخی به‌رانبه‌ر لیره به‌رز بووه‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به 729 لیره‌ی توركی له بۆرسه‌كانی توركیا ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین داخستنی بازاڕیش به‌رانبه‌ر 724 لیره ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه دكتۆر دانا مه‌عرووف حه‌سه‌ن پسپۆڕی ئابووری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سندووقی سیادیی كۆماری توركیا بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو 60 ملیار دۆلار قه‌رزاره، ئه‌مه‌یش كاره‌ساته بۆ ئابووری له ئایندهی توركیادا، سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئه‌ردۆغان كه پێچه‌وانه‌ی چه‌مكه ئابوورییه‌كانه، سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی توركیای نه‌هێشتووه و هۆكاری شكستی ئابووری و دابه‌زینی لیره‌یه، كه ئه‌و هه‌فته‌یه دابه‌زینی پێوانه‌یی تۆمار كرد و گه‌یشته 736 لیره به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی."
زیاتر گوتی، "لیره‌ی توركی له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه 20%ی به‌های خۆی له ده‌ست داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركی بۆ ڕێگرتن له دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی له دوو مانگی ڕابردوودا، یه‌ده‌گی پاره‌ی بیانی خستووه‌ته بازاڕه‌وه، به‌مه‌یش یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی له 81 ملیار بۆ 49 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زیوه".
ئاشكرای كرد، به‌گشتی قه‌رزه‌كانی توركیا تا ئه‌مڕۆ 450 ملیاری تێپه‌ڕاندووه و نزیكه‌ی 300 ملیار قه‌رزی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانه، كۆمپانیا توركییه‌كان چیتر ناتوانن ئه‌و قه‌رزانه به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره، به دراوی بێگانه بده‌نه‌وه، ئه‌م قه‌رزه فشاره له‌سه‌ر سیستمه بانكییه له‌رزۆكه‌كه‌ی توركیا، ئابووری توركیا باری خه‌ڵكی توركیای قورس كردووه و ئێسته هیچ چاره‌سه‌رێك بوونی نییه جگه له كۆتاهێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و هاوئاوازانی.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته زیانه‌كانی توركیا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره به 108 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی توركیا.
پێویسته بگوترێت، دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جۆراوجۆر له لایه‌ك و سیاسه‌ته‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌كی تر دابه‌زیوه، ئه‌م دابه‌زینه‌یش چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه.