سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه دوای له‌ناوبردنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ڕۆڵ و پێگه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌ن و له دوای كوشتنی سلێمانی و موهه‌ندیس پێنج گرووپی میلیشیایی تری سه‌ر به ئێران له عێراق دروستبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو پێنج گرووپی چه‌كداری سه‌ر "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" خۆیان ڕاگه‌یاندووه، كه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه میلیشیاكانی "یارانی ئه‌شكه‌وتن" كه به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر كوشتنی قاسم سلێمانی، یه‌كێكی تر له گرووپه‌كان ناوی "گورزی مه‌هدی"یه و كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له هێرشكردن و به ئامانجگرتنی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر له داهاتوو وڵاته‌كه جێ نه‌هێڵن و نه‌كرێنه ده‌ره‌وه.
هه‌رچه‌نده دوای كوشتنی سلێمانی چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه هه‌ژموونی ئێران له عێراق ڕوو له لاوازبوونی ته‌واوه‌تی بكات، به‌ڵام دروستكردنی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه به ئامانجی دیاریكراو و ڕاسته‌وخۆی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، پێشهاتێكی نوێیه و نیشانه‌یه‌كی ڕوونه كه ئێران به ئاسانی عێراق چۆڵ ناكات و به سیاسه‌تێكی نوێوه خه‌ریكی ململانێیه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ئامانجی سه‌ره‌كی و ئاشكرای ئه‌و گرووپانه ته‌نیا ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه
ڕۆژنامه‌ی "
القبس"ی كوێتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئێران خه‌ریكی دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی میلیشیاكانه، هاوكات ژماره‌ی گرووپی میلیشیاكان هێنده زۆر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكا فریای سزادانانیان نه‌كه‌وێ، یان هه‌ر ڕۆژه‌ی خه‌ریكی سزادانی یه‌كێكیان بێ و له‌ملاوه ئێران چه‌ندانی تر دروست بكات.