به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ باندێراس ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئیسپانی، له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له پۆستێكدا ڕای گه‌یاند، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بییه له هه‌واڵێكدا تووشبوونی ئه‌نتۆنیۆ باندێراس ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئیسپانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌كته‌ره‌كه خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه و پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجامی پشكنینه‌كانم ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم
ڕۆژی 10ی ئاب یادی له‌دایكبوونی ئه‌نتۆنیۆ باندێراس ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای هۆڵیوود بوو، ئه‌و ئه‌كته‌ره له‌ڕێی تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ 60 ساڵی ته‌مه‌نم ته‌واو كرد، ده‌مه‌وێ ڕای بگه‌یه‌نم كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانم ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم.
زیاتر ئاماژه‌ی داوه، من ته‌ندروستم و حاڵم زۆر باشه، ته‌نیا كه‌مێك هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئومێدم وایه كه ئه‌م دۆخه له نزیكترین كاتدا تێده‌په‌ڕێنم و چاك ده‌بمه‌وه.