به‌رپرسانی چین رای ده‌گه‌یه‌نن، له كازاخستان نه‌خۆشییه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه كه زۆر له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره، ئه‌و نه‌خۆشییه له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه په‌یدا بووه و نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه.
32 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه بوون
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، سییه‌كانی مرۆڤ تووشی هه‌وكردن ده‌كات. له كازاخستان له 29ی حوزه‌یرانه‌وه تا پێنجی ته‌مووز، 32 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه بوون و 451 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
باڵوێزخانه‌ی چین له كازاخستان رای گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هه‌زار و 772 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، له‌ناویاندا چه‌ندان هاووڵاتیی چینی هه‌ن. بۆیه به‌رپرسانی باڵوێزخانه‌كه ده‌ڵێن، به‌پێی رێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ زۆر له كۆرۆنا زیاتر و مه‌ترسیدارتره.
ئه‌و باڵوێزخانه‌یه هاووڵاتییانی چینی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه، هه‌مان ئه‌و رێنوێنییانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه بۆ كۆرۆنا ده‌یكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكی چاودێریی ته‌ندروستی له كازاخستان ساول كیسیكۆڤا رای گه‌یاندووه، رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه 300 كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه روو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن كه سییه‌كانیان تووشی هه‌وكردنێكی زۆر بووه.
له كازاخستاندا تا ئێسته 53 هه‌زار و 21 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا 264 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.