ئەڵمانیا گومان دەخاتە سەر سەلامەتی و كاریگەری ڤاكسینەكەی رووسیا

:: PM:09:16:11/08/2020 ‌

دوای ئەوەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا رای گەیاند كە توانیویانە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بەرهەم بێنن و لە ماوەی كەمی داهاتوودا بۆ بەكارهێنان بەردەست دەبێت، وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا گومانی خستە سەر سەلامەتی و كوالیتی و كاریگەری ڤاكسینەكە.
هیچ پێوەندییەك لە نێوان بەرلین و مۆسكۆ لەوبارەوە نییە
ئار ئێن دی، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا رای گەیاند، هیچ زانیارییەكی روون سەبارەت بە جۆر و كاریگەری و سەلامەتی ڤاكسینەكەی رووسیا دژ بە كۆرۆنا نییە، دووپاتی كردەوە كە سەلامەتی تووشبووان لە یەكێتی ئەوروپا لە پێشەوەی گرنگیدانەكانە.

زیاتر گوتی، بەر لە بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە، پێویستە سەلامەتی و نەبوونی مەترسی لە بەكارهێنانی بسەلمێندرێت، لەوكاتەی ئێستە هیچ پێوەندییەك لە نێوان بەرلین و مۆسكۆ لەوبارەوە نییە، دووپاتی كردەوە، پێشمەرجی رێگەدان بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە لە ئەوروپا، زانینی زانیاری تەواوە سەبارەت بە ئەنجامی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان بۆ دەرخستنی كاریگەری دەرمانەكە و زانینی كاریگەرییە لاوەكییەكانی، جیا لە بوونی بەڵگە لەسەر باشی جۆرەكەی لە رووی دەرمانسازییەوە. 

لەوكاتەی تا ئێستە رووسیا زانیاری تەواو و وردی سەبارەت بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینەی رانەگەیاندووە، ئەوە گومانی لە ناوەندی زانستی دروست كردووە، لەوكاتەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دوای راگەیاندنەكەی پووتین، گوتی، قۆناغی پێش مۆڵەتدان بە ڤاكسینەكە و مۆڵەتدان پێی، خراوەتە ژێر رێوشوێنی توندەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل