ڕۆژی 27ی ئاب/ئۆگه‌ست جۆن كیلی سكرتێری تایبه‌تی تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆشكی سپی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و له دۆخێكی خراپدایه ئێسته، به‌هۆی ناكۆكییه زۆر و به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا، به تایبه‌ت له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ میدیادا، ئه‌و شێوازه‌ی ئێسته پێڕه‌و ده‌كرێ به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی مێژووی سه‌رجه‌م حكوومه‌ت و كابینه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه.
نابێ سیاسه‌تی دووفاقانه پێڕه‌و بكه‌ین، سه‌رۆك پێویسته به ستراتیجێكی ورد كار بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه باس له گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه‌چی هیچ نرخ بۆ قوربانییه‌كانی سوپایس دانانێ و ئاماده‌یش نییه هاوشێوه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌م پێشوازی له ته‌رمی قوربانیانی ڕیزی سوپا بكات، ته‌نانه‌ت له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی جۆن مه‌كینیش ئاماده نه‌بوو، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی عورفی سه‌رۆكایه‌تییه له ئه‌مه‌ریكا.
به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و عورفانه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، دواتر هه‌مووان هاتنه سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ پێویسته مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی شانازی و شكۆمه‌ندی بۆ ته‌رمی سه‌ربازه‌كان ئاماده بێ و به‌ره‌و كڵێسای واشنتنیان ببات.
دواتر چاوم به جۆرج ده‌بلیو بووش و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وت و ئه‌و به پێكه‌نینه‌وه گوتی، بۆڵتن تا ئێسته‌یش توانات ماوه و پۆست له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گری؟ منیش به به‌ڵێ وه‌ڵامم دایه‌وه و هه‌رسێكمان به‌و دۆخه پێده‌كه‌نین، دواتر جۆرج بۆشی باوك كۆچی دوایی كرد و تره‌مپ له لووتگه‌ی وڵاتانی بیست بوو له بۆینس ئایرس، به‌ڵام فه‌رمانی كرد كه پرسه‌ی نیشتمانی ڕابگه‌یه‌نرێ و ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی به ناوی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بلیو بووش و جیپ بووش كرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ به توندی دژی تره‌مپ وه‌ستایه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی خۆی، خانمی یه‌كه‌م له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی جۆرج ده‌بلیو بووش ئاماده بوو له پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوو بدات. به‌ڵام دواتر ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر دروست بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ هیچ ڕێز و شكۆمه‌ندییه‌كی بۆ جۆن مه‌كین دانه‌نا له كاتی مردنی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌كین یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكای كردبوو.
كاتێك ئه‌و ڕه‌خنه زۆرانه له تره‌مپ گیرا، ئه‌و تویتێكی كرد و گوتی، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی دۆن ماكگان له كاتی مردنی مه‌كین تویتی كرد، من و ئه‌و تویته‌كه‌مان یه‌ك ناوه‌رۆكی هه‌یه و وه‌كو یه‌كن، كه ئه‌مه‌یش به جۆرێك له گاڵته پێكردن لێكدرایه‌وه و دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد.
دۆسیه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك بوو له گرفته گه‌وره‌كان و تره‌مپ له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی دا كه به ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكات، به‌هۆی بڕیاره تونده‌كانی له‌وباره‌یه‌وه، دۆسیه له دژی حكوومه‌تی تره‌مپ جووڵنێرا و پارێزه‌ره‌كانی تره‌مپ له ناوه‌ڕاستی ئایا/مایۆی 2018 هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان ده‌دا و ده‌یانه‌ویست بگه‌ن به ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و گرژیانه بهێنرێت، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و تره‌مپ دروست ببوو، سیاسه‌تی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌نابه‌ران یه‌كێك بوو له‌و دۆسیانه‌ی كه من به پێویستم ده‌زانی هیچی له‌سه‌ر نه‌ڵێم و هیچ گرنگی پێ نه‌ده‌م، چونكه ئه‌مه دۆسیه‌یه‌كی ناوخۆیی بوو و دۆن ماكگان ڕاوێژكاری كۆشكی سپی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد و به‌رده‌وام ده‌یه‌ویست ئه‌و هۆكارانه پێشان بدات، كه ئه‌و بڕیاره‌ی له ده‌رئه‌نجامدا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ سوودێكیان نه‌بوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی كۆچكردن له نۆی ئایار/مایۆ به ته‌واوی هه‌ستم به بوونی كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز كرد، بۆیه بڕیارم دا خۆمی لێ بشارمه‌وه. بابه‌ته‌كه‌م هه‌ڵگێڕایه‌وه بۆ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له كیرستیگین نیلسن و جێف سیشێنز جارێكی تر پرسی دروستكردنه‌وه‌ی دیوار‌یان به درێژاییی سنووره‌كانی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا هێنایه‌وه ناو باسه‌كان. بۆیه بڕیاردرا كه له كۆبوونه‌وه‌كه به وردی باسی لێوه بكرێت.
تره‌مپ له‌وبڕوایه‌دا بوو ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی له هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ نه‌كات هه‌رچه‌ندی خراپیش بن شه‌رعیه‌تی نامێنێت
تره‌مپ هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كه‌ی له‌و ڕووه‌وه به‌رز ده‌نرخاند كه كاری گرنگیان كردووه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌یش به گونجاو و پێویست هه‌ژمار كرا، دواتر تره‌مپ پرسیاری كرد له‌باره‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانین به دیوار سنووره‌كه‌مان دابخه‌ین، نیلسن به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و گوتی، تۆ هه‌ڵه‌ی، هیچ ڕێیه‌ك نییه بۆ داخستنی سنووره‌كان، ناتوانین به هیچ كه‌سێك بڵێن كه وڵاته‌كه‌مان داخراوه و په‌رژینی له ده‌ور لێدراوه، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه هۆڵی سینه‌ما نییه تا فیلمی به ویستی خۆمان لێ په‌خش بكه‌ین.
ئه‌مه بۆ تره‌مپ زۆر خراپ بوو و پێشبینی ده‌كرا كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بێت، به‌ڵام جۆن كیلی قسه‌ی كرد و به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه پشتیوانی له بۆچوونه‌كه‌ی نیلسن كرد، هه‌مووان بیانووی ئه‌وه‌یان هێنایه‌وه كه نیلسن پۆستی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی هه‌یه و ئه‌و له هه‌مووان باشتر له گونجاوی و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌زانێت و له كاردانه‌وه و گرنگی دروستنه‌كردنی تێ ده‌گات. پشتیوانییه‌كه‌ی كیلی بۆ نیلسن وه‌كو ئه‌وه وابوو كه خۆی نه‌توانێ به‌رگری له بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی بكات، كیلی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت به‌تاڵ و مایه‌پووچ ده‌كات و بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زه‌به‌لاحی ده‌وێت، خه‌رجكردنی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ش له‌و كاته بۆ پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه گرنگ و پێویست نییه.
هه‌رچه‌ند قسه‌ی زۆر كرا و بابه‌تی تری زۆر پێوه‌ست به‌و بابه‌ته كرا، به‌ڵام تره‌مپ هه‌ر بیری له‌سه‌ر قسه‌كانی نیلسن بوو و كاتێك ده‌ستی به قسه‌كردن كرده‌وه هه‌میشه ڕووی له نیلسن بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و بداته‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه یه‌كێك له هۆكاره‌كه‌ی ده‌نگپێدان و هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی بوو كه به ئه‌مه‌ریكییه‌كانی داوه، بۆیه ناتوانم ده‌سبه‌رداری ببم و هه‌ر ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانم وه‌كو ئه‌وه وایه شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له ده‌ست بده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كات كارێكی له‌م چه‌شنه ناكه‌م.
كیلی و نیلسن ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
هه‌ریه‌ك له نیسلن و كیلی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه زۆرێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، نیسلن له كیلیزی نووسینگه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوه‌بردن نزیك بووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زیاتر له دۆسیه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه ناپێویسته تێ بگات، به‌ڵام دۆخه‌كه قورس بوو و ڕێوشوێنه‌كان به به‌رده‌وامی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌گیرانه‌به‌ر و هیچ شتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ساردكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و پرۆژه‌ی دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی به درێژایی سنووری مه‌كسیك دانه‌ده‌نا.
له 20ی حوزه‌یران/یۆنیۆ دۆخه‌كه هه‌نگاوی ترسناكتری به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك تره‌مپ بڕیاری هه‌موو جۆره به‌خشینێكی به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌ی په‌نابه‌ره نایاسایییه‌كان ده‌كرد و زۆرێك له په‌نابه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران، ته‌نانه‌ت منداڵ له دایك و باوكیان جیا ده‌كرانه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌ی دژایه‌تیكردنی هاتنی په‌نابه‌رانی نایاسایی له حكوومه‌ته‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكایش بوونی هه‌بووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك هێنده به ئاشكرا و توندی نه‌بوو، به‌ڵكو به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه داواكاری گشتی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش هیچ گرفتێكیان له‌سه‌ری نه‌بوو و پێوه‌ی پابه‌ندبوون.
تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بیسه‌لمێنی كه خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كانی بووه، زۆر به توندی كاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كرد، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ڕێساكان بوو، پاش ده‌ركردنی بڕیاری نه‌به‌خشینی هیچ كه‌سێك، زۆرێك له به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ نیگه‌ران بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كیلی و نیلسن ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له میدیاكانیش زۆرترین ڕه‌خنه ئاراسته‌ی تره‌مپ و حكوومه‌ت كرا، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره توندڕۆیانه‌ی دژ به په‌نابه‌ران به پشتبه‌ستن به‌و سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ ئه‌نجام ده‌درێن.