شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكى یه‌كێتیى هاورده و ناردنكارانى كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له دۆخى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له ماوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌كات و هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، هه‌رێمى كوردستان له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا پێشكه‌وتووه و به‌شى عێراقیش ده‌نێرێت، ده‌شڵێت، دۆشاوى ته‌ماته و به‌رهه‌مه سپییاییهكان له هه‌رێمه‌وه بۆ شاره‌كانى عێراق هه‌نارده ده‌كرێت.
هاورده و ناردن له هه‌رێمى كوردستان ئێسته له چ قۆناغێكدایه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: به‌هۆى كۆرۆناوه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه كارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاورده سستبوونى پێوه‌دیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه باشبوو، كۆرۆنا كه ئێسته به‌ره‌و كزى ده‌ڕوات، خه‌ریكه ورده ورده جموجوڵ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه به‌هۆى هاتنى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق بازاڕى كوردستان جووڵه‌ی تێكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپبوونه‌وه نه‌ڕوات، ئه‌وا ئاڵوگۆڕى بازرگانى زۆر باش ده‌بێته‌وه و ده‌چێته‌وه دۆخى خۆى.
دۆخى ئێسته تا چه‌ند له باره بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌رزه‌كانه‌وه خواردن و كه‌لوپه‌ل بێته ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، ئاڵوگۆڕى بازرگانى له مه‌رزه‌كانه‌وه ده‌كرێت، رۆژانه به سه‌دان ترێڵه خواردن و پێویستى دێته ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رێمى كوردستان ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كى خۆراكى نییه و نرخه‌كانیش زۆر زۆر دابه‌زیون و له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییاندایه.
له دۆشاوی ته‌ماته و به‌روبوومی سپیاتی گه‌یشتووینه‌ته خۆبژێوی و ڕه‌وانه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ده‌كه‌ین
ده‌رباره‌ى سنوره‌كانى عێراق چى، هیچ پێوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: نه‌خێر، هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا پشت به سنوره‌كانى خۆى به‌ستووه و له‌و سنورانه‌وه به‌شه خۆراك هاورده ده‌كات و ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌كات، هیچ پێوهندیهكمان له‌گه‌ڵ عێراق نییه.
هه‌ندێ زانیاری هه‌یه كه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه خۆراك و كه‌لوپه‌لى هاورده ده‌چێت بۆ شاره‌كانى عێراق، ورده‌كاری ئه‌مه چۆنه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه هاورده ده‌كرێن و له به‌شى هه‌رێم زیادن، لێره ڕه‌وانه‌ى شاره‌كانى عێراق ده‌كرێن، له‌كاتێكدا مه‌رزه‌كانى عێراقیش كراوه‌یه.
كه‌واته ئه‌مه چ سوودێكى هه‌یه له هه‌رێمه‌وه خۆراك بۆ عێراق بڕوات، پێچه‌وانه‌كه‌شى ؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمه‌وه ده‌ڕوات بۆ عێراق، ترانزێته، له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه دێته باشماخ، له‌وێوه بۆ شاره‌كانى عێراق، له به‌سڕه دۆخێك هه‌یه ناتوانرێت به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ خۆراك و كه‌لوپه‌ڵ بێت، له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه ئاسانتر و هه‌رزانتره، دێته باشماخ و له‌وێوه به‌ره‌و عێراق، ئه‌مه بۆ هه‌رێمى كوردستان سووده‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و خواردنانه‌ى كه‌متر نرخیان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت كه راسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه هاورده‌ى مه‌رزه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له مه‌رزه‌كانى عێراقه‌وه هاورده بكرێن و دواتر بێنه ناو هه‌رێم نرخى زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كه‌وێت.
به‌هۆی كارئاسانی بازرگانی به‌شێك له بازرگانانی عێراق له ڕێی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌كه‌ن
پرسى گومرگ و باج هیچ گرفتى دروست نه‌كردووه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: نا، له‌گه‌ڵ عێراق پێناسى گومرگى كه یه‌كخراوه، به‌ڵام له هه‌رێم زیاتر ئاسانكارى كراوه بۆ هاورده‌كردن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌شێك له بازرگانه‌كانى عێراق دێنه هه‌رێم خۆراك ده‌به‌ن بۆ شاره‌كانى عێراق.
چى له‌و خواردن و به‌رهه‌مانه ده‌كرێت كه له خۆبژێوى هه‌رێمى كوردستان زیاترن؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه‌ى كه له خۆى بژێوى هه‌رێمى كوردستان زیاترن ره‌وانه‌ى شاره‌كانى عێراق و خوار و ناوه‌ڕاست ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و جووتیارانه، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌هۆى رێكاره‌كانى داخستنى سنورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكان تووشى گرفت ده‌بین و ناتوانین هه‌نارده‌ى بكه‌ین.
له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و خۆراكانه كامانه‌ن كه هه‌رێم پێویستى به هاورده‌ى ده‌ره‌وه نییه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه دۆشاوى ته‌ماته له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێت، به‌رهه‌مه سپییایهكان، واته ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه له شیر دروست ده‌كرێن ئه‌وانه به‌شى ناوخۆ زیاترن و له هه‌رێمه‌وه بۆ عیراق ره‌وانه ده‌كرێن.
كۆرۆنا ئاڵوگۆڕی بازرگانی كه‌م كرد، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروست نه‌كردووه و خۆراكی زۆر كۆگه كراون
ئه‌مساڵ كۆرۆنا هه‌بوو، به‌وهۆیه‌وه مه‌رزه‌كان داخران، قه‌باره‌ى هاورده له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ى ئه‌مساڵ چۆن بوو؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: به‌گشتى ناتوانین بڵێین باشبوو، به‌ڵام به‌راورد به ساڵى رابردوو تا ئێسته به ڕێژه‌ی 20% قه‌باره‌ى هاورده بۆ هه‌رێمى كوردستان كه‌می كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ و نرخه‌كان دروست نه‌كردووه و هیچ كهمبوونهوهیهكیش له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان دروست نه‌بووه.
له‌باره‌ى كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان چى، ئه‌و كۆگایانه سودیان لێ وه‌رگیراوه بۆ كاتی خراپبوونى دۆخه‌كه؟
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه، به ده‌یان هه‌زار كۆگا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، سه‌رجه‌میان پڕن له خۆراك و كه‌لوپه‌لى هه‌ڵگیراو و هه‌موو ئه‌مانه له كاتى پێویستیان به‌شى زیاتر له سێ مانگى بژێوى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاورده‌كردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام كۆگاكانیشمان پڕن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى