به هۆی هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م 11ی ئاب، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كاروانێكی پاسه‌وانانی سنووری عێراقی له ناوچه‌ی برادۆست بۆردمان كرد و دوو ئه‌فسه‌ری باڵای ئه‌و هێزانه‌ی كوشت. فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕای گه‌یاند، بۆردمانه‌كه‌ی توركیا په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره، له‌وكاته‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق سه‌ركۆنه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقیان كرد، حكوومه‌تی عێراقیش سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی خوڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به توندی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سیده‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب،
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، "به توندی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سیده‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه به هۆیه‌وه دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق شه‌هید بوون."
زیاتر هاتووه، "ئه‌و ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنێكی ڕوونی سه‌روه‌ری خاكی و سیاده‌ی عێراقه و كارێكی دوژمنكارانه‌ی پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه و گوێنه‌دان به داواكارییه‌كانی عێراق بۆ ڕاگرتنی پێشێلكارییه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له ناو سنووری عێراق، واده‌كه‌ن كه عێراق چاو بخشێنێته‌وه به قه‌باره‌ی هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌دا بڕیار درا سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی خوڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه كه بڕیار بوو سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی ئاب ئه‌نجامی بدات."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "باڵوێزی توركیایش له به‌غدا بانگ ده‌كه‌ن و یاداشتێكی توندی ڕاده‌ست ده‌كه‌ن و پێشی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه عێراق به دڵنیاییه‌وه ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه."
له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له ناوچه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور، عه‌مید زوبێر حالی و محه‌مه‌د ڕه‌شید فه‌رمانده‌ی لیوای دووی پاسه‌وانی سنوور و سه‌ربازێك شه‌هید بوون.