پزیشكێكى پسپۆڕى مێشك و ده‌مار له سلێمانى به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا و ته‌ندروستى سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پزیشكه ته‌مه‌نى 50 ساڵ بووه و له نه‌خۆشخانه‌ى شار ده‌وامى كردووه، پۆلیسیش ده‌ڵێ خۆكوژییه.
هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و رووداوەکە خۆکوژییە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى ئاب، هێرش سه‌لیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، دكتۆر یاسین تاهیر، پزیشكى پسپۆڕ له بوارى مێشك و ده‌مار له شارى سلێمانى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و پزیشكه ته‌مه‌نى 50 ساڵ ده‌بێت و له نه‌خۆشخانه‌ى شار ده‌وامى كردووه و ئه‌وه‌نده‌ى بزانین كێشه‌ى نه‌بووه.
"لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و پۆلیسى سلێمانى هاتونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌سه‌ر هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و پزیشكه" هێرش سەلیم وای گوت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، دكتۆر یاسین تاهیر، پزیشكى مێشك و ده‌مار خێزانداره و له ماڵه‌كه‌ى خۆى فیشه‌كێكى به‌سه‌رى خۆیه‌وه ناوه و كۆتایی به ژیانى هێناوه و بە گوته‌ى خێزانه‌كه‌ى، هیچ كێشه‌ى نه‌بووه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێ كردووه.
دووپاتی لەوەیس کردەوە، تیمه‌کانى به‌ڵگه‌ى تاوان چوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وتووه خۆكوژییه و ته‌رمه‌كه براوه بۆ پزیشكى داد.
ئه‌و رووداوە له كاتێكدایه رۆژى رابردوو خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌كى خانووبه‌ره له سلێمانى به چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى