زۆربه‌ی كات كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌گیرسێنیت یان لێی ده‌خوڕیت، هه‌ست ده‌كه‌یت له‌رزینێك له بزوێنهرهكهتدا هه‌یه، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كه له بزوێنه‌ره‌كه خۆیدا هه‌یه و زۆربه‌ی كاته‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاقمی وایه‌ر و پلاكه‌كان بزوێنه‌ره‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه بێستوون عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پشده‌ر بۆ ئۆتۆمبێل و بواری میكانیكی به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، خۆی ئه‌م له‌رزینه له كێشه‌یه‌ك له سیستمی گه‌یاندنی كاره‌با روو ده‌دات، چونكه كۆیل و ڤۆڵتیهیی كاره‌با به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌هۆی تاقم وایر ده‌ینێرێته سه‌ر پلاكه‌كان بۆ سووتاندنی به‌نزین و هه‌وا و دروستكردنی په‌ستان بۆ سه‌ر پستۆنهكانان، كه‌وایه لێره ده‌بێ بزانین تاقم وایه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌هێزی پێدا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌گه‌ر بێت و ئۆجیناڵ نه‌بێت و به‌رگری نه‌بێ، ناتوانێ پلاكه‌كان تێر بكا و ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌م كێشانه:
لەرزینی بزوێنەر هۆکاری جیا جیا هەیە کە کێشە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت دروست دەکات
''له‌رزین و متبوونی بزوێنه‌ر، زیاد بهفیڕیدانی به‌نزین، ده‌ركردنی گازی ژه‌هراوی، ڕه‌ش بوونی ناو سلێندهر و پستۆنه‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی بزوێنه‌ر و دابه‌زینی كێشی ئۆتۆمبێل''، بێستوون عه‌لی وای گوت.
بنچینه‌ی كاركردنی ئۆتۆمبێل بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی پستنه‌كان كار بكه‌ن، پێویسته سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ھه‌وا تێكه‌ڵ ببن و په‌ستانێك دروست بكات بۆ پاڵنان به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌م بزوێنهرهدا ئۆتۆمبێله‌كه له‌كار ده‌خات.