به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران رای گه‌یاند، قوتابیه‌كی پۆلی 12ی زانستی به‌هۆی به‌رزی نمرهكهیهوه بووه‌ته یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، عه‌زیز سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، زانیاریمان پێگه‌یشتووه یه‌كێك له قوتابیانی گوندی "سرێشمه"ی خه‌لیفان سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران كۆی نمره‌كانی"698" كه تێكرای وانه‌كانی سه‌رووی 99یه به‌مه‌یش تا ئێسته به پله‌ی یه‌كه‌م داده‌ندرێت له سه‌رانسه‌ری كوردستان.
قوتابیه‌كه كچه و ناوی "په‌یام سه‌ردار حه‌سه‌ن" و پۆلی 12یه له به‌شی زانستیی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران ئاشكراشی كرد، قوتابیه‌كه كچه و ناوی "په‌یام سه‌ردار حه‌سه‌ن" و پۆلی 12یه له به‌شی زانستیی و دانیشتووی گوندی سرێشمه‌یه، بۆ ئێمه جێی خۆشحاڵییه قووتابیهكی سنووره‌كه‌مان ببێته یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كوردستان و پیرۆزبای لێ ده‌كه‌ین.
سۆران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێره و به دووری 110 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی