سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان پیرۆزبایی له‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان ده‌كات

:: PM:08:48:12/08/2020 ‌
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی‌ ئاماده‌یی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی‌ ئاب، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی جیاوه‌، پیرۆزبایی له‌ 11 قوتابی یه‌كه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی (زانستی-وێژه‌یی - پیشه‌یی- ئیسلامی)  بۆ ساڵی 2019-2020 له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كرد .

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ یه‌ك به‌ یه‌كی یه‌كه‌مه‌كان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن كه‌ توانیویانه‌ سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌ختی ئابووری و ئه‌و دۆخه‌ی نه‌خوازراوه‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوون.

ئه‌مه‌ش لیستی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان: 

1-ڤانیا شێركۆ حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
2- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
3- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
4-ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 تێكڕا: 100
5-سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
6-ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 تێكڕا: 98.57
7-مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: 874 تێكڕا: 97.11
8-حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: 827 تێكڕا: 91.89
9-زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: 760 تێكڕا: 95
10-میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: 750 تێكڕا: 93.75
11-له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: 629 تێكڕا: 89.86



وشە - سه‌رخێڵ هاشم