جۆزێف بایدنی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێ، كامالا هاریسی وه‌ك جێگری خۆی دیارییكرد، كه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كانی كامالا هاریس له‌باره‌ی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆچوونی بایدن و كامالا له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی نزیكه له یه‌كتره‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، دوای دیارییكردنی كامالا هاریس بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بایدن و بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، زۆر پرسیار له‌باره‌ی باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه و بۆچوونه‌كانی جێگره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كرێ له‌باره‌ی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به ناوچه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز داده‌نرێ و قورسترین و ئاڵۆزترین كێشه‌كانی جیهان له‌و ناوچه‌یه كه‌ڵه‌كه بووه و چه‌ندان ده‌یه‌یه درێژه‌یان هه‌یه و هه‌رگیز كۆتایی‌یان نایه‌ت.
بۆچوونی به‌رانبه‌ر ئێران نه‌رمه و له‌گه‌ڵ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه
ئه‌لمۆنیتۆر به دواداچوونی بۆ بۆچوونه‌كانی پێشووی كامالا كردووه و له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له دۆسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆچوونه‌كانی وه‌رگرتووه و خستوویه‌تییه ڕوو و له ده‌رئه‌نجامیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه بۆچوونه‌كانی بایدن و كامالا له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كان به ته‌واوی له‌یه‌كتره‌وه نزیكه و هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوانیان به‌دی ناكرێت.
بۆ دۆسیه‌ی ئێران و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گوته‌بێژ به‌ناوی كامالا پێشتر دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كامالا وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتیوانی ئه‌وه‌یه كه دووباره دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه و یان پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 كارا بكرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ له‌وباره‌وه داویه‌تی، به سه‌رئێشه و سه‌ركێشی گه‌وره بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوی بردووه.
یه‌كێكه له‌و سیاسیانه‌ی سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی ئه‌سه‌د و توركیا ده‌كات
له ڕاستیدا دیموكراته‌كان زۆرینه‌كان له دژی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكابوون له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، چونكه هه‌ریه‌ك له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و جۆ بایدنی جێگری پێشووی ئۆباما به ئه‌ندازیاری ڕێككه‌وتنی 2015 داده‌نرێن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، بۆیه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی بایدن، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ هه‌نگاو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه ده‌نێنن.
بۆچوونی
كامالا له‌باره‌ی سعوودیه‌وه بۆ ڕیاز جێی خۆشحاڵی نییه، چونكه خۆی و بایدنیش دژی ئه‌وه‌ن كه گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕیاز به‌رده‌وام بێ له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری یه‌مه‌ن و خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیی له‌و وڵاته كه هه‌ریه‌ك له حووسییه‌كان و حكوومه‌تی عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور چه‌ندان ساڵه خه‌ریكی شه‌ڕن و به ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان وێران كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان هه‌میشه سعوودیه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه تاوانی جه‌نگی له یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه و پێویسته سنووری بۆ دابنرێن و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كورد و توركیاوه، پێشتر كامالا هاریس زۆر به توندی دژی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و ده‌سبه‌رداربوون له كورد وه‌ستایه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه‌كانی توركیایشی بۆ سه‌ر كورده‌كان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیایشی به بۆچوونه‌كانی به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه، چونكه له زۆر بۆنه‌دا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه توركیا جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی كردووه و یه‌كێكیش بوو له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسه‌ختانه كاری بۆ ئه‌وه كرد، تا ئه‌مه‌ریكا ددان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان بنێ له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان كه توركیای ئێسته به میراتگری ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌كان ناوده‌برێت. هاوكات كامالا هاریس زۆر به توندی پێشر ڕه‌خنه‌ی له سیناتۆر تولسی گابێرد گرت، كه ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌سه‌د به تاوانباری جه‌نگ ناوببات و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی كرد و ئه‌سه‌دی به خوێن‌ڕێژ و دوژمنی مرۆڤایه‌تی ناوبردووه.
به توندی دژ خیانه‌تی تره‌مپ له كورد وه‌ستایه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش كامالا یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه پشتیوانی ته‌واوی ئیسرائیله و چه‌ندان جار له كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری ئه‌مه‌ریكی –ئیسرائیلی "ئایپاك" به‌شداری كردووه و له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه و سیمیناره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه پێویسته پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن، ئه‌مه‌یش له كاێكدایه پێشتر بیرنی سانده‌رزی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست له كاندیدی بكشێنێته‌وه، ڕه‌تی كرده‌وه كه به‌شداری له هیچ سیمینارێكی ئایپاك بكات و قسه‌ی تێدا بكات، تۆمه‌تباری ڕێكخراوه‌كه‌ی كرد كه بووه‌ته ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌ستی به‌سه‌ر ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل گرتووه.
كۆپییه‌كی تری بایدن یه‌كێكه له‌و ناوانه‌ی كه بۆ كامالا هاریس به‌كارده‌هێنرێ، چونكه هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئه‌و ده‌ری بڕیوه به ته‌واوی هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه و بۆچوونه‌كانی جۆ بایدن، چونكه پێشتریش بایدن دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له سزادانی سعوودیه و گه‌یشتنه‌وه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و پشتیوانی ئیسرائیل و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ فه‌ڵه‌ستین.