بڵاوبوونه‌وه‌ی واژووكردنی ڕێككه‌وتنی نه‌وتی له نێوان كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان لێكهوتهوه و یه‌كێك له پێشهاته‌كانیش بریتی بوو له دژایه‌تی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام پرسیارێكی ڕژد له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئاخۆ دژایه‌تی و ناكۆكی په‌كه‌كه و هه‌سه‌ده له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوا، به كرده‌یی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌یه له یه‌كتر، یان یارییه‌كی سیاسییه و هه‌ردوولا به هاوبه‌شی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پێشتر جه‌میل باك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان له‌دوا لێدوانی دا، به توندی ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه قه‌ندیل هیچ ئاگه‌داری واژووكردنی ڕێككه‌وتنێكی له‌م چه‌شنه نه‌بووه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی بایك ده‌ڵێ، سامانی سووریا ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی بوونی هه‌یه، موڵكی هه‌موو سوورییه‌كانه، مافی هیچ لایه‌نێك نییه كه به ته‌نیا خۆی بكات به خاوه‌نی سامانی وڵاته‌كه و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به نایاسایی ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه كه مافی حكوومه‌تی سووریایه كه دژی ڕێككه‌وتنه‌كه بوه‌ستێته‌وه و ڕه‌تی بكاته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می په‌كه‌كه له قه‌ندیل ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌یه‌كی نوێ و ڕوونه كه دووپات له بوونی ناكۆكی گه‌وره له نێوان قه‌ندیل و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه جه‌میل بایك به‌هۆی عهلهویبوونیهوه به پشتیوانی ئێران و ئه‌سه‌دی شیعه دژی ڕۆژئاڤا بوه‌ستێته‌وه
شێرزان عه‌لۆ له‌وباره‌وه به پێگه‌ی "
عربی 21"ی ڕاگه‌یاندووه، كه ناكۆكییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و ڕۆژ دوای ڕۆژ قوڵتر ده‌بنه‌وه و پێشتریش مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌بری ئۆكی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و به‌رپرسی ئاسایش و هه‌واڵگری په‌كه‌كه‌ی له ناوچه‌كه ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیلی كرده‌وه و ڕێی نه‌دا كه له ڕۆژئاڤا بمێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران و ئه‌سه‌دیش له هه‌موو كێشه‌یه‌ك كه له ڕۆژئاڤا دروست ده‌بێ ڕۆلیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ هه‌موو كارته‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ شكستهێنانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه و دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ره‌دیف مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ڕایه‌لی كوردانی سه‌ربه‌خۆی سووریا له‌وباره‌وه گوتی، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و به‌هێز جه‌میل بایك به مه‌زه‌وی عه‌له‌وی ده‌به‌ستێته‌وه، كه ڕژێمی دیمه‌شق و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌ردوولا شیعه‌ن كه عه‌له‌وییه‌كانیش به به‌شێك له شیعه هه‌ژمار ده‌كرێن، جیا له‌وه‌یش ئه‌و هێرشانه‌ی به‌م دواییه توركیا كردییه سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، وایكردووه كه قه‌ندیل زیاتر له ئێران نزیك بێته‌وه. بۆیه لێره‌وه ده‌توانین وردتر له ململانێكه بگه‌ین كه ئه‌و كێشه و ناكۆكیانه به پشتیوانی ئێرانه، تا له‌و ڕێیه‌وه بتوانێ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی به‌ره‌و لاوازبوون ببات و ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كه شكست پێ بهێنێت.
زۆرینه له‌و بڕوایه‌ن ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بێ، چونكه له‌وه‌ته‌ی په‌یه‌ده دروست بووه له‌تبوون و ناكۆكی له نێوان قه‌ندیل و ڕۆژئاڤا ڕووی نه‌داوه
مسته‌فا ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه ئه‌گه‌رێكی تریش هه‌یه كه زۆر به‌هێزه و ناكرێ خۆی لێ به دوور بگرین، ئه‌ویش ئه‌گه‌ری زۆره كه قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له نێوان هه‌سه‌ده و قه‌ندیل و ئاشكراكردنی له میدیاكان، له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێ كه چیتر هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی په‌یه‌ده به به‌شێك له په‌كه‌كه هه‌ژمار نه‌كرێن و بیانووی بوونی پێوه‌ندییان له دژ به‌كارنه‌هێنرێت و توركیایش ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بگۆڕێت، كه دوو هێزی جیان.
ڕوونی كرده‌وه، به گوێره‌ی زانیاری و ئه‌زموونی ئێمه پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" كه هه‌سه‌ده‌یش له هه‌ناوی په‌یه‌ده‌وه دروست بووه، له دوای دروستبوونی په‌یه‌ده له ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته پێوه‌ندییه‌كی ستراتیجی و ڕیشه‌یی به‌یه‌كه‌وه‌ی به‌ستوونه‌ته‌وه و هیچ ناكۆكی و لهتبوونێك له نێوان قه‌ندیل و ڕۆژئاڤا ڕووی نه‌داوه، بۆیه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه پێده‌چێت كه ئه‌م ناكۆكییانه و ڕاگه‌یاندنی له میدیاكان یارییه‌كی سیاسی بێت، مه‌زڵووم عه‌بدی كادرێكی پێشكه‌وتووی په‌كه‌كه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات و له بڕیاره‌كانی په‌كه‌كه ده‌ربچێت.
مه‌زڵووم كۆبانێ خۆی كادرێكی په‌كه‌كه‌یه و ناتوانێ دژی په‌كه‌كه بوه‌ستێته‌وه
زۆرێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و ناكۆكییانه بۆ ئه‌وه‌یه كه فشاره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاڤا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر ڕۆژئاڤا كه‌م بكرێته‌وه، گرنگی به دۆخی ئابووری ناوچه‌كه بدرێ و دواجاریش فیدرالیه‌ت بۆ كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاڤا له سووریای نوێ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، له پێناوی ئه‌و دهسكهوتهیش دوور نییه كه په‌كه‌كه تا ئاستێكی زۆر توند هه‌ڵوێست دژی كاره‌كانی مه‌زڵووم عه‌بدی و هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده ڕابگه‌یه‌نێت.