دوای دیدارێكی چه‌ند سه‌عاتی نێوان باڵوێزی ئێران له به‌غدا و وه‌زیری بازرگانیی عێراق ڕایان گه‌یاند، عێراق و ئێران گوێ به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه 20 ملیار دۆلار.
ڕێككه‌وتن بۆ له‌مه‌ودوا ئێران پاره‌كه به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرێت له عێراق
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب،
ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵوێزی ئێران له به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو سه‌عاتی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حوسێن وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕای گه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو نوێنه‌رانی وڵات باسیان له پرسی چۆنیه‌تیی پێدانی كرێی هاورده‌كردنی كاره‌با و غازی ئێران كردووه و ڕێككه‌وتن بۆ له‌مه‌ودوا ئێران پاره‌كه به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ربگرێت له عێراق.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابوو له‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك به دۆلار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، ڕووبه‌ڕووی سزای واشنتن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی له عێراق به مه‌زه‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، بۆیه عێراق پێ ناچێت گوێ به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بدات.
چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه میلیشیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێران ناوه‌ستنه‌وه و به زیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ناوی نابه‌ن. ئێران خه‌ریكه به‌نده‌ره‌كانی عێراق به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌غدا شیعه‌كان نایانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك جیا له ئێران، عێراق پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی تر به‌ره‌و باشبوون بچێت و له ڕووی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌وه جموجووڵه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو زۆر فره‌وانتر بن.